zagros news agency

ئارنۆڵد دلخۆش نیە بەوەی رودەدات

 

ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی ئینگلیزی و یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە، پێش راکێشانی تیروپشکی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دڵنیابووە رووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبنەوە کە یانە کۆنەکەیەتی.

ئارنۆڵد وتی، بە دڵنیاییەوە لیڤەرپوڵ یانەیەکی بەهێز و نایاب و سەرنجڕاکێشە، یارییەکی زۆر قورس دەبێت بەڵام بە دڵنیاییەوە یەکێک لە هیواکانم ئەوە بوو بگەڕێمەوە ئانفێڵد بۆ یارییکردن
وتیشی، بە هیچ شێوەیەک ئاهەنگ ناگێڕم ئەگەر گۆڵ لە لیڤەرپوڵ تۆماربکەم چونکە ئەو یانەیە لە دڵمدایە و ماوەی چەندین ساڵ درێسەکەیم پۆشیوە و هاندەرانی ئەو یانەیەم خۆشدەوێت.

دەشڵیت، هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم کە ئاستێکی نایاب پێشكەش بکەم لەو یارییەدا، من دەزانم کە لیڤەرپوڵ چەند یانەیەکی گەورەیە، هەرچەندە لەم وەرزەدا ئەنجامەکانیان وەک پێویست نییە بەڵام کێشەمان بۆ دروستدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح لیڤەرپول جێدەهێلێت

یاسین

ئامۆریم پەیامێکی توند ئاراستەی هاندەرانی مانچستەر یونایتد دەکات

یاسین

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم یاریگەی شەهید “فەڕەنسۆ هەریری” نۆژەن دەکرێتەوە

یاسین