پیپ گواردیۆلا بەهۆی گەیشتنی بە رێژەی 1000 یاری وەک راهێنەر چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رادیۆ راک ئەنجامداوە و تێیدا سەبارەت بە چەندین بابەت دوا و باسی لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنەش کرد.
راهێنەرەکە سەبارەت بەو یارییانەی دڵخوازی ئەو بوون ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوەیە بۆ ئەو کەسانەی رقیان لێیە بەڵام یاری زۆریان بردووەتەوە، یەکێک لەو بردنەوانەی دڵخوازی ئەوە شەش بە دووەکەی بێرنابیۆیە، هەروەها بردنەوە لە ئەتلەتیکۆ کاتێک لە بایرن بووە لە قۆناغی پێش کۆتایی، لەگەڵ بردنەوە لە ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵی بێوەڵام لەگەڵ مان سیتی.
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنەش وتی: من هەرگیز داواکاری بەرشەلۆنە رەتناکەمەوە چونکە وەک یاریزان و وەک راهێنەریش هەموو شتێکی بەمن داوە، بەڵام ژیان قۆناغە و هەموو شتێک بە کاتی خۆی خۆشە، لەبەر ئەوەش پێویستە واز لەم بابەتە بهێنرێت.
پیپ باسی لەوەشکرد، بەرشەلۆنە تایبەتترین یانەی جیهانە، بە نەگەڕانەوەش هیوادارە هەل بە راهێنەرە لاوەکان بدرێت لە یانەکەدا چونکە پێشتر هەمان بابەت بۆخۆی روویداوە.

