ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەپشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش کرا

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەرەبەخۆی زاخۆ، رایدەگەیەنێت؛ بەپشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 شووقە بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی زاخۆ دابەش دەکرێت.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەرەبەخۆی زاخۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە پشتیوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێرخوازانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 50 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی ئیدارەکە دابەش دەکرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەرەبەخۆی زاخۆ، دەڵێت: لە مانگی رەمەزاندا سەبەتەی خۆراک بەسەر 10 هەزار خێزانی کەمدەرامەت دابەش کراوە، هەروەها  5 هەزار هاووڵاتیی گوژمەیەکی هاوکارییان بۆ دابین کراوە.

گوهدار شێخۆ، گوتیشی: ئەو کەسانەی کە بوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون کرێچی و کەمدەرامەتان بوون، هەروەها ماوەیەک بەر لە ئێستا 20 یەکەی نیشتەجێبوون دابەش کرا، ئەمڕؤس 30 یەکەی دیکەی نیشتەجێبوون دابەش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح

بڕیارێك بۆ دەوامی بەشێكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دەرچوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح