یانەی ریاڵ مەدرید لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە پاش پشکنین دەرکەوتووە ئیدیر مێلیتاو لە پاژنەی پێی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە،هەر لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە کە گەرانەوەی بەرگریکارەکە بەندە بە وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.
رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە مێلیتاو بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و بەمەش بەشداری یارییەکانی ئێلچی و جیرۆنا و ئەتلەتیک بلباو لە خولی ئیسپانیا ناکات و بۆ یاریی ئۆڵۆپیاکۆسیش لە چامپیۆنزلیگ بەهەمان شێوە دادەبرێت.
دوورکەوتنەوەی ئیدیر مێلیتاو پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ریاڵ مەدرید دروست بکات، چونکە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر.

