zagros news agency

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا دەدات

 

گۆنزالۆ گارسیا لە هاوینی ڕابردوودا لەسەر داوای ئەلۆنسۆ ناوی بۆ مۆندیالی یانەکان تۆمارکرا، دوای ئەوەی وەرزێکی سەرنجڕاکێشی لە کاستیا بەسەربرد و 25 گۆڵی تۆمارکرد، لە پاڵەوانێتییەکەش لە شەش یاریدا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ و یەک ئەسیست بووە گۆڵکار، یانەی ڕیال مەدریدیش بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2030 نوێکردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی برایتۆنی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە دەدات لەم زساتەدا و پرسیاری لەبارەی چۆنیەتی فرۆشتنییەوە کردووە، وە یانەکانی ساندەرلاند و لیدزیش پێشتر خواستیان بۆ گواستنەوەی لاوەکە هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەناو ئەو قسە و باسانەدا، گارسیا بە رۆژنامەی مارکای وت: تاکە بژاردەم هەمیشە مانەوە بووە لە ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا زۆر دڵخۆشم و ڕازیم بەو بڕیارەی کە داومە، چونکە باس لە باشترین یانەی جیهان دەکەین و بێگومان لێرە ڕکابەرییەکە توند دەبێت، چونکە باشترینەکانی جیهان هەمیشە لێرەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کالیاری شکستی بە رۆما هێنا

یاسین

ئەڵۆنسۆ بەشێوازێکی مۆرینیۆ کار بۆ یاری بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

یاسین

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆکامپ نۆ دیاریکرا

یاسین