zagros news agency

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو کۆبۆوه

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق گفتوگۆی لەسەر ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 و سێ ساڵی داهاتوو کرد.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: “ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 و سێ ساڵی داهاتوو (2026-2027-2028) بەڕێوەچوو، بە سەرۆکایەتی ماهر حەماد جوهان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری تەکنیکی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرۆکی بەشەکان و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەت.”

روونیشی کردەوە کە “گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە لەسەر چوارچێوەی گشتیی بودجەی 2026 و پلانەکانی ساڵانی دواتر چڕ بوونەوە.”

“هەروەها گفتوگۆ لەسەر قەرزە بەردەوام و نوێیەکان و پڕۆژە پێشنیارکراوەکان کرا کە بڕیارە بخرێنە ناو بودجەکەوە.”

“باس لە بەندەکانی رێککەوتننامەی چوارچێوەیی چینی و پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ناو رێککەوتنەکە کرا.”

لە کۆتاییدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە “کۆبوونەوەکە هەروەها ئامادەکردنی سیناریۆ گونجاوەکانی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2026ی لەخۆگرت، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرزکردنەوەیان بۆ بڕیاردەران بەمەبەستی پەسەندکردنیان بەپێی ئەولەوییەتی گەشەپێدان و ئابوورییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران وەڵامی فەرەنسا دەداتەوە

یاسین

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح