zagros news agency

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە نێوان باشترین فیلم و زیانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریدا

فیلمی نوێی ئەستێرەی جیهانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بەناوی “One Battle After Another”، لەلایەن ڕەخنەگرانی نیویۆرکەوە وەک باشترین فیلمی ساڵ دەستنیشانکرا، بەڵام لەڕووی داهاتەوە مەترسییەکی گەورەی لەسەرە.

بازنەی ڕەخنەگرانی سینەمای نیویۆرک (NYFCC) ئەم فیلمەیان وەک باشترین فیلمی ساڵی ٢٠٢٥ هەڵبژارد و بینیسیۆ دێل تۆرۆش خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پێ بەخشرا. ڕەخنەگران ستایشی دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئەندەرسن دەکەن و فیلمەکە بە شاکارێکی کلاسیکی هاوچەرخ ناودەبەن.

سەرباری ئەم سەرکەوتنە هونەرییە، ڕۆژنامەی ڤارایتی بڵاویکردووەتەوە کە فیلمەکە مەترسیی ئەوەی لەسەرە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بکات. 

هۆکارەکەشی بۆ زۆریی بودجەی بەرهەمهێنان و قەرەباڵخی و رکابەریی توندی فیلمەکان لە بۆکس ئۆفیس دەگەڕێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

سەڵاح

خولی ئیتاڵیا.. تۆرینۆ میلانی شۆک کرد و شکستی پێهێنا

یاسین

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێرانە بۆ ئۆسکار

ART