zagros news agency

باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆدا، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا پێنج) پلەی سیلیزی دادەبەزن.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان بەگشتى لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ هەندێ جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (یەک تا دوو) پلە نزمتردەبێت، بەڵام لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى ئیدارەی گەرمیان بەرزدەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک کۆماری میسر ستایشی پلانی ئاشتیی ترامپ بۆ غەززەی کرد

یاسین

کۆشکی کرێملن: مۆسکۆ وەک دۆستێکی دڵسۆز و متمانەپێکراوی تاران دەمێنینەوە

سەڵاح

لقی سێی پارتی: ته‌قه‌كه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن

سەڵاح