zagros news agency

یۆرگن کڵۆپ پەیامێک ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاح دەکات

 

کێشەی موحەمەد سەڵاحی میسڕی و یانەی لیڤەرپوڵ چەند ڕۆژێکە بۆتە دێڕ بەدێڕی ڕۆژنامەکانی جیهان و لەهەموو لایەکەوە تانە لە ئاڕن سڵۆت و لیڤەرپوڵ دەدرێت بەهۆی ئەو مامەڵەیان لەگەڵ موحەمەد سەڵاح،کە ئێستا تەواو پەراوێز خراوە لەتیپەکە و چەند یاریە بەشداری ناکات لەکاتێکدا جاران سەڵاح ناوی لە سەرەوەی لیستی یاریزانانی سەرەکی لیڤەرپوڵ بوو.

 

کڵۆپ لەو بارەیەوە دەڵێت؛من سەڵاح باش دەناسم ماوەیەکی زۆر بەیەکەوە کارمان کردوە،ئەو هەمیشە دوای پشووەکانی هاوین باشتر لەجاران دەگەڕایەوە وەک ئەوەی بەردەوام ڕاهێنانی کرد بێت،هەمیشە پاڵنەرێکی باش بووینە بۆ یەکتری،من ناڵێم مامەڵە کردن لەگەڵ سەڵاح ئاسانە،بەڵام قورسیش نییە بەو چەشنە.

 

کڵۆپ لە 8ی 10ی ساڵی 2015 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوڵی وەرگرت و لەگەڵ ئەو یانەیە مێژووێکی گەورەی نووسیەوە،کە پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕێدز بەدەست هێناوە،ساڵی 2024یش وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ هێنا،موحەمەد سەڵاحیش بە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان دادەنێت بۆ ئەو دەستکەوتانەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ هەیبووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە چاوی له دەیڤدە

یاسین

یۆڤانتۆس پێکانی ئەستێرەیەکی ڕادەگەیەنێت

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە نازناوەکە نزیککردەوە

یاسین