zagros news agency

جۆو بایدن: پێشبینی دەکەین تاران لە ماوەیەکی نزیکدا هەوڵی لێدانی ئیسرائیل بدات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین تاران لە ماوەیەکی نزیکدا هەوڵی لێدانی ئیسرائیل بدات لە وەڵامی وێرانکردنی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و داوای لە تاران کرد هێرش نەکاتە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل.

بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، “نامەوێت قووڵبمەوە بۆ زانیارییە نهێنییەکان، بەڵام پێشبینی دەکەم (لێدانەکە) زووتر ڕووبدات نەک درەنگ.”

بایدن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، وە پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەین، هاوکار دەبین لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل، ئێرانیش سەرکەوتوو نابێت.

ئێران بەڵێنیدا وەڵامی ئەو لێدانە بداتەوە کە لە 1ی نیساندا کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردبووە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەندامی سوپای پاسداران کە لەنێویاندا دوو ئەفسەری پلە باڵا بوون.

س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حەج و عەمرە: سێزدە حاجی هەرێم گیانیان لە دەستداوە

سەڵاح

حەماس دەنگۆی هەواڵی چەکدانانی ڕەتکردەوە

سەڵاح

هێلین شەهید شەوکەت: وەک بەربژێرەکا پارتی دێ بەرەڤانیێ ژ ماڤێن کەسوکارێن شەهیدا و پێشمەرگەی کەم

یاسین