zagros news agency

خلێفی بێتاوان دەرچوو

 

ناسڕ ئەلخلێفی قەتەری خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان و گرووپی کەناڵەکانی BEIN دوای هەشت ساڵ مشتومڕ و هاتوچۆی دادگا لەکۆتاییدا دادگای شاری لۆزانی سویسرا خلێفی بێبەری کرد لە هەبوونی هیچ تاوانێک دەربارەی دۆسیەی (ڤێلای گوماناوی).

 

دۆسیەی ڤێلای گوماناوی یەکێک بوو لەو دۆسیانەی چاوێکی زۆری لەسەر بوو،کە ناسڕ ئەلخلیفی تاوانبار کرا بوو بەوەی لەبەرامبەر پێدانی بەرتیل توانیویەتی پەخشی گواستنەوەی یاریەکانی مۆندیالی 2022 و 2026 و خولی یۆنانی و چەندان خولی دیکە وەربگرێت،بەڵام ئەمڕۆ دادگا بۆ سێیەم جار بابەتەکەی لەبەرژەوندی خلێفی یەکلایی کردەوە.

خلێفێ لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا لەنێو ئابڵوقەیەکی زۆری میدیایی بوو،کە هەموو لایەک پێیان وابووە خلێفی تاوانبارە لەم دۆسیە و لەئەگەری دۆڕانی کەیسەکەش لەدادگا خلێفی بەشێکی زۆری داهاتەکەی لەدەست دەدا و چەند ساڵێک زیندانی دەکرا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا تۆماری ژووری VARی بڵاوکردەوە

یاسین

بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا دەدات

یاسین

دوایین پێشهاتەکانی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز لەلایەن ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە

یاسین