zagros news agency

کاسێمێرۆ نزیکە لە جێهێشتنی مان یونایتد

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کاسێمێرۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد، لە جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە نزیک بووەتەوە و ئەگەری زۆرە ڕوو لە خولی ئەمریکی بکات.

تۆڕە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کاسێمێرۆی تەمەن 33 ساڵ، دوای ئەوەی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی شەیتانە سوورەکان لەدەستدا، ئێستا بژاردەی خولی ئەمریکی بە گونجاوترین شوێن دەبینێت بۆ بەردەوامبوونی لە کاروانی وەرزشیدا.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئاستی ناجێگیری مانچستەر یونایتد و گۆڕانکارییە تەکنیکییەکان وایانکردووە کاریگەری ئەم یاریزانە کەمبێتەوە، هەر بۆیە یانە ئەمریکییەکان دەیانەوێت سوود لە ئەزموون و ناوبانگی جیهانی ئەو یاریزانە وەربگرن بۆ بەهێزکردنی خولەکەیان.

کاسێمێرۆ کە پێشتر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید مێژوویەکی گەورەی تۆمارکردووە، لە ئێستادا وەک یەکێک لە ناوە دیارەکان بۆ مێرکاتۆی داهاتوو دەبینرێت و چاوەڕێ دەکرێت وێستگەی کۆتایی کاروانی وەرزشی لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی گواردیۆلا لەسەر پێکانەکەی ڕۆدری

یاسین

لویس ئینریکی: مباپێ یاریزانێکی نایابە بەڵام ئەشڕەف ناوازەترینە

یاسین

تۆتنهام یاری لووتکەی پریمەلیگی لە مان سیتی کردە تاڵاو

یاسین