zagros news agency

سوپای پاسداران: هێرشمان بۆ سەر ئیسرائیل بە تەواوی سەرکەوتووە

سوپای ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی سوپای پاسداران بداتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوان دەبێتەوە.
محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی نیسان لە بەیاننامەیەکدا وتی: بە بۆچوونی ئێمە ئۆپەراسیۆنی دژ بە ئیسرائیل کۆتایی هاتووە و نیە بۆ درێژەدان بەو ئۆپەراسیۆنە هیچ نیازێک.
باقری گوتی: ئەگەر ئیسرائیل لەسەر خاکی خۆمان و لە ناوەندەکانمان لە سوریا یان وڵاتێکی دیکە هەنگاوێک لە دژی ئێمە بگرێتەبەر، هەڵمەتی داهاتوومان گەورەتر دەبێت.
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران زیادی کرد: هەوڵمان دا ئەم ئۆپەراسیۆنە تا ڕادەی سزا ئەنجام بدەین و دانیشتوان و ناوەندە ئابوورییەکانی ئیسرائیلیش لێیان نەدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسرا پەیامێکمان بۆ ئەمریکا نارد کە ئەگەر لە کاردانەوەی ئیسرائیلدا هاوکار بێت ، بنکەکانیان هیچ ئاسایشێکیان نابێت.
لە لایەکی دیکەوە، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی‌ی سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گوتی: هەڵمەتی سنووردارمان ئەنجامدا، بەڵام دەکرا بەرفراوانتر بێت.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران زیادی کرد: پێشنیار دەکەم ئیسرائیل ڕەفتاری ڕابردووی خۆی ڕابگرێت و لەم هەنگاوە فێربێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاڵیبان هه‌زاران ئامێری میوزیك ده‌سووتێنێت و ناوه‌نده‌كانى كۆمپیوته‌ریش داده‌خات

سەڵاح

ھه‌ڵوێستێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان

یاسین

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3289 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

سەڵاح