zagros news agency

ئەکتەرێکی کەنەدی دەیەوێت بە ‘مرۆڤایەتی’ کۆتایی بە ژیانی بهێنێت

کلێر برۆسۆ، ئەکتەری تەمەن 48 ساڵانی کەنەدی، رایگەیاند کە بەهۆی ململانێی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشییە دەروونییەکان، بڕیاریداوە لە رێگەی “کوشتنی پزیشکییەوە” (MAiD) کۆتایی بە ژیانی بهێنێت.

برۆسۆ لە نامەیەکی کراوەدا ئاشکرای کردووە کە بەدەست خەمۆکیی توند، دڵەراوکێ، تێکچوونی کەسایەتی و چەندین کێشەی دەروونیی دیکەوە دەناڵێنێت کە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بەرۆکیان گرتووە. ئەو دەڵێت سەرەڕای هەموو جۆرە چارەسەرێکی پزیشکی، هیچ کام لەوانە ئازارەکانی کەم نەکردووەتەوە.

لە کەنەدا بەرنامەی “یارمەتیی پزیشکی بۆ مردن” تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە نەخۆشیی جەستەیی بێچارەسەریان هەیە، بەڵام برۆسۆ سکاڵای یاسایی دژی حکومەت تۆمار کردووە و داوا دەکات ئەو یاسایە نەخۆشە دەروونییەکانیش بگرێتەوە و وەک مافێکی یەکسان بۆ کۆتاییهێنان بەو مەینەتییەی تێیدایە، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

ئازادکردنی تیمۆسی بوسفێڵد بە مەرجی یاسایی

ART

لە سلێمانی گه‌زیزه‌ عومه‌ر خەڵاتکرا

ART