ئەندامێکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئەمڕۆ یادی ٣٦ ساڵەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەدناوانەی ئەنفال دەکەینەوە کە لەلایەن ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا، هەروەها تا ئێستاش کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان هەیە.
ئامانج ههركی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگهیاند: ئەمڕۆ یادی ٣٦ ساڵەی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەدناوانەی ئەنفال دەکەینەوە کە لەلایەن ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا، وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی سیستماتیکی بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد.
ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال وەک شایەتحاڵی زیندوو بۆ دڕندەیی ڕژێمی سەدامی شۆڤێنیستی ڕووخاو دەگەڕێتەوە و یادەوەرییان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە زیندووی دەمێنێتەوە.
هەروەها ئامانج ههركی، ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کاریگەریی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنفال تا ئێستاش کاریگەری لەسەر خەڵکی کوردستان هەیە و پێویستە هەموو دامودەزگا فەرمییەکان بە سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق بە هەموو بیرۆکە شۆڤێنییەکاندا بچنەوە و بسڕنەوە کە تا ئێستاش لای هەندێکیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ماونەتەوە، هەروەها قەرەبووی بنەماڵەی خەڵکی کوردستان بکەنەوە قوربانییەکان بەهۆی ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامدا تووشی بوون، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
رێباز یونس