ئەستێرەی جیهانی مارگۆت ڕۆبی بە ڕاشکاوی باسی لەو فیلمە کرد کە بووە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی هونەریدا.
ڕۆبی جەختی لەوە کردەوە کە فیلمی “I, Tonya” کە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، متمانەیەکی نوێی بەخۆی بەخشی و یارمەتیدەر بوو لە پەرەپێدانی تواناکانی نواندنی.
لەم فیلمەدا، ڕۆبی ڕۆڵی تانیا هاردینگ، یاریزانی خلیسکانی سەر بەفر دەگێڕێت، کە بەهۆی کێشەی هێرشکردنە سەر ڕکابەرەکەی، نانسی کێریگان، لە ١٩٩٤دا ناوبانگێکی زۆری دەرکرد.
ڕۆبی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە قورسی ئامادەکارییەکان کرد و گوتی کە بۆ ماوەی پێنج مانگ، هەفتانە پێنج ڕۆژ و ڕۆژانە چوار کاتژمێر مەشقی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت وردەکارییەکانی کەسایەتییەکە بەرجەستە بکات.
ئاماژەی بەوە کرد، خلیسکانی سەر بەفر وەرزشێکی زۆر سەختە، بەڵام دوای ماندووبوونێکی زۆر چێژی لێ بینیوە. هەروەها وتی کە ئەو حەزی لەو فیلمانەیە کە چیرۆکی سەرکەوتنی مرۆڤ لە “سفرەوە بۆ لووتکە” دەگێڕنەوە.

