zagros news agency

ئارتێتا چاوی لە ئەستێرەیەکی نیوکاسڵە

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپۆرت ئیلۆسترەیتد یانەی ئارسناڵ لە هەوڵی گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ گۆردۆنی یاریزانی نیوکاسڵدایە لەم گواستنەوەی زستانەدا.

بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە، یانە لەندەنییەکە هەوڵدەدات تواناکانی ئەو یاریزانە تەمەن 24 ساڵە بەکاربهێنێت بۆ بەهێزکردنی بژاردەکانی هێرشبردن لە وەرزی نوێدا، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕکابەریکردن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

ئارسناڵ زۆر سەرسامە بە تواناکانی گۆردۆن، بە تایبەت لە بڕینی یاریزان و فشاری بەرز، ئەمەش وایکردووە نوێنەرانی گەنەرز بە یاریزانێکی باشی بزانن بۆ پێکهاتەکەیان.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، بەربەستی ئارسناڵ لەبەردەم ئەو گرێبەستە داواکارییە زۆرەکانی یانەی نیوکاسڵە چونکە داوای بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی دەکەن، لە کاتێکدا نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. پورتوگال گۆڵبارانی سویدی کرد

یاسین

بەفەرمی ئێران بڕیاری کۆتاییدا لەسەر بەشداری کردنی لە مۆندیال

یاسین

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

یاسین