ئەمڕۆ 26ی 1ی 2026 ، سی و حەوتەمین ئەڵقەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” دەرهاویشتەكانی پێكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیار لەسەر كۆمەڵگە” لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوەچوو.
بۆ ئەم ئەم گفتوگۆیە ڕاپۆرتێكی مەیدانی لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان لەسەر كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنەكانی دەرهاویشتەكانی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری، رابۆچوونی چەندین ئەكادیسمت و پسپۆرانی بوارەكانی زانستی زیرەكی دەستكرد و كۆمپیوتەر و تۆەژەرانی كۆمەڵناس و دەرووناسی وەرگێرابوو و لە دەسپێكی گفتوگۆكە لەسەر سكرین بۆ ئامادەبووان نمایش كراو و دوای ئەوە ئەم بەرێزانە ” ئانۆ جەوهەر، د.دلێر ساڵح ، د.گۆڤەند ساڵح ، د.ڕەزوان سدیق، د.مستەفا ئەتروشی، د.كاروان كاكەبرا، رزگار عەبدوڵا ، د.ئیسماعیل سەید عەلی ، حەكیم عومەر ، د.هێمن ئەكرەم ، د.هیوا عەبدولخالپ، هەروەها ئەندامانی بازنەی – شڤان حەمدی، د.جەلال ئەحمەد ، فەرهاد محەمەد” زۆر بەراشكاوی بەقووڵی كۆی لایەنە پەیوەندارەكان بە شێوازی بەكارهێنانی كۆی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لایەنە باش و خراپەكانی زیرەكی دەستكرد گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لەم گفتۆگۆیەدا جەخت لەسەر ئەوەیە كرایەوە كە زۆر گرنگە یاسای بەكارهێنانی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان هەموار بكرێتەوە لەبەر ئەوەی یاسای ئێستا كاری پێدەكرێت لە ساڵی 2006 دەرچووەو لەو كاتەوە تا ئێستا گۆڕانكاری زۆر گەورە لە پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیای زانیاری هاتۆتە ئاراوە ، لەلایەكی دیكە دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا كە پاكێجی خێزانی بۆ بەكارهێنانی ئەنتەرێت بەردەست خستوو ، ئەم پاكێجە رێگە دەگرێت لە لە كۆمەڵێك دیاردە وەك ” پۆنۆگرافی ، ماددە هۆشبەرەكان، توندوتیژی ، بێ رێزی بەرامبەر ئایینەكان و دابونەریتەكانی كۆمەڵگە ..هتد، ئەم پاكێجە هەموو ئەو ویبسایت و ئەپلیكەیشنانە بلۆك دەكات وهۆكارێكە بۆ پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
بەشێكی دیكەی ئەم گفتوگۆیە تایبەت بوو بە پێشكەوتنە خێراكانی زیرەكی دەستكرد، خاڵی هاوبەشی گفتوگۆكە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەم پێشكەوتنە خێرای تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لەسەرووی ئیرادەی ئێمەوەیە بۆ دەبێت پلانێك دابنرێت خۆمان بچینە ناو ئەم زانستە تازەیە و لێی دانەبڕین و نابێت تەنیا كڕیاری بەرهەمی وڵاتانی دیكە بین.
سەبارەت بە كاریگەری خێزان و ئالودەبوونی گەنجەكانمان بە ئەنتەرنێت، چەند ئامارێكی ئەو تویژینەوانە خرانە ڕوو كە ئاماژەبوون بۆ ئەوەی ڕیژەی ئالودەبوون بە ئەنتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە هەرێمی كوردستان لە ستاندەری جیهانی زۆر زیاترە و گەیشتۆتە دوو هێندە و زیاتریش، بۆیە جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە دەبێت ریوشوێنی پێویست بگێرێتە بەر و بە یاسای تازە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشكەوتنە تازەیە بكرێت.
جێگەی ئاماژە پێكردنە زانیاری تەواوی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕۆژی 2ی شوباتی 2026 لەسەر لاپەرەكانی گۆڤاری گوڵان بڵاودەكرێتەوە.
هەواڵی داهاتوو

