zagros news agency

لەتیف ڕەشید لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشایەوە

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێستا، کاندیدکردنی خۆی بۆ ئەو پۆستە کێشاوەتەوە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندووە: “کشانەوەی ڕەشید لە کاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان دێت کە تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ.”
لەلایەکی تریشەوە، ئەحمەد حاجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پێشتر لەمڕۆدا (دووشەممە) دووری خستبووەوە کە لە گەڕی یەکەمی دانیشتنی بەیانیدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، ئەوەش بەهۆی زۆری ژمارەی کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کێبڕکێی ڕاستەقینە لە گەڕی دووەمدا لە نێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) دەبێت.
حاجی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “ئەنجومەنی نوێنەران سبەی سێشەممەی وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کردووە، بەڵام بە بڕوای من لە گەڕی یەکەمدا هیچ کامیان لەو ١٩ کاندیدە ناتوانن دەنگی پێویستی ئەندامانی پەرلەمان بەدەستبهێنن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیکی: پێویستە پیشتیوانیی دەوڵەتی سووریا بکەین

یاسین

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری کرد

سەڵاح

سبەینێ له‌ شه‌ش پارێزگاى عێراق پله‌كانى گه‌رما داده‌به‌زێته ئاستى به‌ستن

سەڵاح