zagros news agency

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندییە داراییەکانی بودجەی سێ ساڵی کۆتایی پێدەهێنێت

 

وەزارەتی دارایی عێراق، ڕۆژی سێشەممە، ڕایگەیاند کە ڕێکاری پێویستی گرتووەتە بەر بۆ کۆتاییهێنان بە پابەندییە داراییە هاوبەشەکان (المتبادلة) بەپێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵ.
ئەمە لە کاتێکدا هات کە تەیف سامی، وەزیری دارایی، لە بارەگای وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی فراوانی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەت، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا، و بەڕێوەبەری بەشەکانی بودجە لە وەزارەتی نەوت ئامادە بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی تەمیزی ژمێریاری (التسويات الحسابية) هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و بەدواداچوون بۆ ئەنجامی یەکلاکردنەوەی دۆسیە داراییە هاوبەشەکان بووە کە بە فەرمی پەسەند کراون.
گرنگترین ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە:
• کۆتاییهێنان بە پابەندییەکان: گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە پابەندییە داراییەکان بەپێی یاسای بودجەی ساڵانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥).
• جێگیرکردنی بودجەی کۆمپانیاکان: تۆمارکردنی بڕە پارە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنیان لە داهاتوودا و زامنکردنی پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان لە خشتەکانی بودجەدا، بە مەبەستی سەقامگیری کارە تەکنییکییەکانی هەردوو کەرتی نەوت و کارەبا.
• پلان بۆ داهاتوو: ڕاسپاردنی لیژنەی پێکهاتوو بۆ تەواوکردنی تەمیزە ژمێریارییەکانی ساڵی ٢٠٢٦ و ساڵانی دواتر.
• گرێبەستەکانی مۆڵەتی وەبەرهێنان (جولات التراخيص): تاوتوێکردنی شێوازی چارەسەرکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکان؛ لەو بارەیەوە وەزیری دارایی فەرمانگەی ژمێریاری ڕاسپارد کە ڕێکارەکان تەواو بکەن هەر کاتێک زانیارییە وردەکانی ساڵانی ڕابردوویان لە وەزارەتی نەوتەوە پێگەیشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

لە هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنیدا داتای 16 ملیۆن کەس لە فەرەنسا هاککراوە

یاسین

ئاماری وه‌رگرتنی گه‌نم، سلێمانی زۆرترین بڕه‌ گه‌نمی وه‌رگرتووه‌، پرۆسه‌ی وه‌ر

سەڵاح