zagros news agency

هه‌ژمارى فه‌رمى ساڤایا له‌ تۆڕی (X) دیار نامێنێت

 

هەژماری فەرمی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لەپڕ و بێ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لە پلاتفۆرمی “ئێکس” ون بوو، ئەمەش بووەتە مایەی دروستبوونی چەندین پرسیار لە نێوەندە سیاسییەکاندا. ناوی ساڤایا لەم دواییانەدا بەهۆی لێدوانە مشتومڕاوییەکانی و جووڵه‌ دیپلۆماسییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتووە.

هەژمارە فه‌رمییه‌كه‌ى ساڤایا له‌م كاته‌دا لەسەر پلاتفۆرمەکە بەردەست نییە، لە کاتێکدا هەندێک لە فۆڵۆوەرەکانی باس لەوە دەکەن کە ساڤایا خۆی هەژمارەکەی سڕیوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن خۆی یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکاوە نییە.

ساڤایا راهاتبوو کە بابەتەکانی پەیوەست بە کاروباری عێراق، چالاکییە دیپلۆماسییەکانی، کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا، جگە لە هەڵوێستە سیاسییەکانی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی عێراق، بڵاو بکاتەوە.

ساڤایا پلاتفۆرمەکەی بۆ ناردنی پەیامی بەهێز بەکاردەهێنا، لەوانەش جەختکردنەوە لەسەر هەبوونی “داتابەیسی” سیاسییە گەندەڵەکانی عێراق و پێویستی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە عێراقدا.

ساڤایا لە نووسینەکانیدا دروشمی “عێراق جارێکی تر مەزن بکەینەوە” (Make Iraq Great Again)ی بەکاردەهێنا، کە هاوشێوەی دروشمە بەناوبانگەکەی ترەمپە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە ١٧٠ ئامانجمان لە کەرتی غەززە پێکاوە

سەڵاح

توركیا… جارێکی تر 10 کەس لەسەر تەقینەوەکانی تورکیا سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا دەسەپێندرێت

سەڵاح

فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی گیانی لە دەست‌ دا

یاسین