zagros news agency

لە بەسرە سێ ئافرەتی ئێرانی بە نیو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-2-2026، ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە ڕێگەی بۆسەیەکەوە لە سەنتەری شارەکە، سێ ئافرەتی ئێرانییان دەستگیر کردووە کە ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە؛ هێزە ئەمنییەکە لە “شەقامی بەغدا” لە سەنتەری بەسرە، توانیویانە ئەو سێ ئافرەتە دەستگیر بکەن کە لە پارێزگای واستەوە هاتبوون.

ئاشکراشی کرد کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە نیو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری “کریستاڵ”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنروا: لەهەر سێ منداڵێکی غەززە یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنێت

یاسین

ئامێرێكی فرە خزمەت لە سەنتەری شاری هەولێر دانرا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین