zagros news agency

دینیس ڤیلینۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ بەشی سێیەمی “Dune” دەکات

لە دوای سەرکەوتنی هەردوو بەشی فیلمی سینەمایی “Dune”، بڕیاری بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە دراوە و دینیس ڤیلینۆڤ کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

ڤیلینۆڤ، دەرهێنەری بەشی یەکەم و دووەمی زنجیرە فیلمەکەیە و بەهۆی سەرکەوتنی لە کارەکەیدا، بەرهەمهێنەرانی بۆ دەرهێنانی بەشی سێیەم رایانسپاردووە.

لەگەڵ راگەیاندنی بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی فیلمەکە، بەڵام تاوکو ئێستا وادەی دەستپێکردنی کاری بەرهەمهێنانی ئاشکرا نەکراوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی کۆتایی “Stranger Things” ڕیکۆردی پڕبینەری دەشکێنێت

ART

کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەتی خۆشنووسی لە ژووری بازرگانی هەولێر

دڵشاد

تیپی هونەری میللی سلێمانی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ لە فێستیڤاڵی ڤاراناس نماش دەکات

ART