ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی، جۆن تراڤۆڵتا، ئامادەکاری بۆ یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی خۆی دەکات لە ڕێگەی فیلمی “Propeller One-Way Night Coach” .
ئەم بەرهەمە لە کتێبێکی تراڤۆڵتا وەرگیراوە کە لە ساڵی 1997 بڵاوی کردووەتەوە و باس لە گەشتی کوڕێک لە “سەردەمی زێڕینی فڕین” دەکات.
بڕیارە فیلمەکە لە مانگی ئایاری داهاتوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایش بکرێت.
تراڤۆڵتا کە بەردەوام ئارەزوویەکی قووڵی بۆ جیهانی فڕۆکەوانی هەبووە، ئەم چیرۆکەی وەک گەشتێکی پڕ لە حەسرەت بۆ کوڕەکەی نووسیوە کە لە ساڵی 2009 کۆچی دوایی کرد.
ئیلا بلوی کچی کە تەمەنی 25 ساڵە، وەک یەکێک لە میواندارانی فڕۆکە لە فیلمەکەدا بەشدار دەبێت.
تراڤۆڵتا تەنیا ئەکتەر نییە، بەڵکو فڕۆکەوانێکی لێهاتووشە و مۆڵەتی لێخوڕینی فڕۆکەی “Boeing 707” و چەندین جۆری دیکەی هەیە.
بڕیارە ئەم فیلمە لە کۆتایی مانگی ئایاردا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەپڵ تیڤی بڵاو بکرێتەوە.

