zagros news agency

ئەرکی تۆم باراک لە سوریا کۆتایی هات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی ئەرکی تۆم باراکی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا ڕاگەیاند.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: “باڵیۆز باراک لە پۆستی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ڕۆڵێکی زۆر بەنرخی گێڕاوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: “ئەگەرچی ئێستا ئەم پۆستە کۆتایی دێت، بەڵام ئەو هێشتا لە ناو ئیدارەی ترەمپدا و سەبارەت بە سووریا و عێراق ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، شارەزایی، پەیوەندییەکان و تێگەیشتنی تۆم باراک بۆ بۆ سیاسەتی ئەمریکا، بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ وڵاتەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

سەڵاح

بەریتانیا.. جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین