لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەنگۆکانی چوونی خولیان ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ یانەی بارسێلۆنا دەستی پێکردوەو و لەم چەند ڕۆژەشدا زیاتر بوونە لەجاران،دەربارەی ئەم بابەتەش کۆکێی کاپتنی ڕۆخێ بلانکۆس وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە و چەند شتێک دەخاتە ڕوو.
کۆکێ لە لێدوانێک بۆ مارکای ئیسپانی وتی؛ئەم ماوەیە لەپشووی خۆم بوومە لەگەڵ خێزانەکەم و مۆبایلەکەم داخست بوو هیچ پەیوەندیەکی دەرەکیم نەبووە،بەڵام دەربارەی ئەم بابەتە دڵنیاتان دەکەمەوە ئەلڤارێز یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدریدە و گرێبەستی تاکو ساڵی 2030 هەیە لەگەڵ یانەکە،کە ئێستا دوو ساڵی لە گرێبەستەکەی بەڕێکردە و ئێمە دەمانەوێت لەگەڵمان بەردەوام بێت.
ئەم قسانەی کۆکێ بەدوو لایەن دەڕۆن،لایەنێک ڕاگرتنی ئەو دەنگۆیانە لەپێناو هێور کردنەوەی دڵی هاندەرانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید،لایەنێکیش ڕاستی بابەتەکە،کە بەهیچ شێوەیەک ئەلڤارێز چاوی لەوە نییە بڕواتە بارسێلۆنا،بەڵام چەندان ڕاپۆرت هەن باستی خواستی ئەلڤارێز دەکەن لەپەیوەندی کردنی بە یانە کەتەلۆنیەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

