zagros news agency

کاماڤینگا لەبەردەم بژاردەی ڕۆیشتن لە ڕیاڵ مەدرید

 

سەبارەت بە دۆخی ئێدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەرکەوتنی کەمی ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا کە تەنها لە شانزە یاریی خولی لالیگادا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداربووە، هۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ ئەوەی لە لیستی کۆتایی دێدیێ دیشامپی ڕاهێنەر بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دووربخرێتەوە.

 

ئەم بارودۆخە ناچاری کردووە کاماڤینگا بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید بکاتەوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەرفەتی زیاتری یاریکردن. بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی لاگازیتا دێلۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانەکە نایەوێت بە یەکجاری ماڵئاوایی لە مەدرید بکات.

 

بەڵام ئامادەیە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە بکات، بەو مەرجەی گەرەنتی یاریکردنی پێبدەن لە بەرامبەردا، یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی خواستی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە هەیە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەگەری ئەم گواستنەوەیە بۆ شاری تۆرینۆ پەیوەستە بە مەرجی فرۆشتنی تیۆن کۆپماینەرز، چونکە کارگێڕی یوڤێنتوس بڕیاریانداوە لە ئەگەری گەیشتنی گرێبەستێکی گونجاو، دەستبەرداری ئەو یاریزانە هۆڵەندییە بن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوودا ئاستێکی نائومێدکەری پێشکەش کردووە و چیتر بە بژاردەی سەرەکی دانانرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسعود میراڵ : دەگەڕێمەوە دهۆک

یاسین

زاخۆ توانی شکست بە هەولێر بێنێت

یاسین

پرێمەرلیگ.. جەنگی دێربی لەندەن لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

یاسین