zagros news agency

لەم شوێنەی جیهان یاسای سەیر هەیە

 

کاتێک باسی یاسا سەیر و سەمەرەکانی جیهان دەکەین ڕەنگە زۆر شتی نامۆمان بەرگوێ بکەوێت بەڵام قەدەغەکردنی بەخێوکردنی یەکێک لە باوترین ئاژەڵە ماڵییەکان لەلایەن مرۆڤەوە سەرنجڕاکێشترین وێستگەیە لە کۆمەڵە دوورگەی سێڤالبارد کە سەر بە وڵاتی نەرویجە و دەکەوێتە ئەوپەڕی جەمسەری باکوور بەخێوکردنی پشیلە بە یاسایەکی توند ڕێگری لێدەکرێت هۆکاری پشت ئەم یاسایەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پشیلەکان بە سروشتی خۆیان ئاژەڵی ڕاوچین و لەم دوورگەیەشدا ژینگەیەکی زۆر تایبەت و هەستیار هەیە کە تێیدا جۆرەها باڵندەی دەگمەنی جەمسەری لەسەر زەوی هێلانە دەکەن حکومەتی ناوچەکەش بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی و ڕێگریکردن لە لەناوچوونی ئەم باڵندانە بڕیاریداوە ڕێگە بە بوونی پشیلە نەدات چونکە دەبنە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی جۆرە دەگمەنەکان

سەرباری ئەم یاسا توندە بۆ چەندین ساڵ تەنها یەک پشیلە لەم دوورگەیەدا دەژیا کە ناوی کێشا بوو خاوەنەکەی کە کارمەندێکی ڕووسی بوو لە گوندێکی کانگاکردنی ناوچەکە بۆ ئەوەی یاساکە تێپەڕێنێت پشیلەکەی وەک ڕێوی تۆمار کردبوو بەرپرسانی ناوچەکەش چاوپۆشیان لەم فێڵە یاساییە کردبوو بەمەش بوو بە بەناوبانگترین نیشتەجێبووی دوورگەکە کە گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە دەهاتن بۆ بینینی

دوورگەی سێڤالبارد تەنها بە قەدەغەکردنی پشیلە ناناسرێت بەڵکو یاسایەکی تری سەیرتری هەیە کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی مردن لەم ناوچەیەدا بەهۆی سەرما و بەستەڵەکی توندەوە تەرمی مرۆڤەکان شی نابنەوە بۆیە بە یاسا قەدەغەیە کەسی لێ بمرێت و ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت یان کاتی مردنی نزیک بێتەوە بە خێرایی لەڕێگەی فڕۆکەوە دەنێردرێتەوە بۆ ناوچەکانی تری وڵاتی نەرویج تا لەوێ بنێژرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی Paint 3D دەسرێتەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کردوە

سەڵاح

نووسەران و ڕۆژنامەوانانی عێراق: دۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق مەترسیدارە

سەڵاح