zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: قەڵای بیوفۆرت لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵ کرا

  1. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە قەڵای مێژوویی و ستراتیژیی بیوفۆرت لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە دوای شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵڵا، هێزە وشکانییەکانیان چوونەتە نێو قەڵای بیوفۆرت (قەڵای شەقیف) و بە تەواوی ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

قەڵای بیوفۆرت، کە دەکەوێتە سەر لوتکەی کێوێک و دەڕوانێت بەسەر ڕووباری لیتانی و باکووری ئیسرائیلدا، یەکێکە لە گرنگترین شوێنە ستراتیژییە سەربازییەکانی باشووری لوبنان. کۆنترۆڵکردنی ئەم قەڵایە لەلایەن ئیسرائیلەوە، وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە ململانێ سەربازییەکانی ئێستای ناوچەکە هەژمار دەکرێت.

ئەم شوێنە مێژووییە، کە لە سەردەمی خاچپەرستەکاندا دروستکراوە، پێشتریش لە نێوان ساڵانی ١٩٨٢ تاوەکو ٢٠٠٠ لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلدا بووە و وەک بنکەیەکی سەرەکیی چاودێری و بەرگری بەکارهاتووە.

تاوەکو ئێستا لایەنی لوبنانی یان حزبوڵڵا هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی کەوتنی قەڵاکە و کشانەوەی هێزەکانیان لەو ناوچەیە بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی و نوێنەرانی کۆمەلە و رێکخراوی کوردانی فەیلی دەکات

سەڵاح

وردبینی بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی هەزاران خانەنشین و فەرمانبەری دیکە کرا

یاسین

بە فەرمانی مەسرور بارزانی كار بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمی زانكۆ و پەیمانگاكان دەدرێت

یاسین