zagros news agency

روس ئاتوم: درۆنێكی ئۆكرانی هێرشی كرده‌ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا

 

کۆمپانیای “ڕۆس ئاتۆم”ی ڕووسی بۆ وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لەسەر ئاستی ئەوروپا کە وێستگەی “زاپۆریژیا”یە، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییەوە کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئەلێکسی لیخاچیۆڤ، سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆس ئاتۆم، پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی ئۆکرانی باڵەخانەی مەکینەکانی لە “یەکەی شەشەم”ی وێستگەکە پێکاوە. ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکە زیانی بە ئامێرە سەرەکییەکان نەگەیاندووە، بەڵام دیوارێکی هۆڵی مەکینەکانی کونکردووە.

سەرۆکی ڕۆس ئاتۆم هێرشەکەی بە کارێکی “بە ئەنقەست” وەسف کرد و هۆشدارییەکی توندی دا و وتی: “ئێمە هەنگاوێکی دیکە لە ڕووداوێکی مەترسیدار نزیک دەبینەوە کە ڕەنگە کاریگەرییەکەی بگاتە ئەو کەسانەش کە لە سنوورەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە دوورن و وا دەزانن پارێزراون.”

وێستگەی زاپۆریژیا لە ئازاری ٢٠٢٢ەوە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا و بەهۆی ئەوەی لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگدایە، تا ئێستا چەندین جار ڕووبەڕووی بۆردومان بووەتەوە. ئەمەش نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی گەورەی لای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئەگەری ڕوودانی هەر دزەکردنێکی تیشکدەر یان کارەساتێکی ئەتۆمی دروست کردووە.

تاوەکو ئێستا لایەنی ئۆکرانی هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەم هێرشە و تۆمەتانەی ڕووسیا بڵاونەکردووەتەوە.

 

ئاژانسەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی ئێراندا

یاسین

وەزیری کارەبای ئێران: بێئاوی هۆکاری سەرەکیی بێکارەباییە

یاسین

ترامپ: ئەگەر ڕووسیا کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت، مووشەکی تاماهاوک دەدەینە ئۆکراینا

یاسین