ئەمڕۆ دووشەممە، ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد، شارەزایانیش هۆکاری ئەم دابەزینە بۆ بەهێزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێننەوە.
لە کاتی کردنەوەی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 4,502.93 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 144,772.4 دۆلار و یەک گرامیش بە 144.77 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان بەهایەکی کەمتریان تۆمار کرد و بەم شێوەیە جێگیر بوون؛ عەیارەی ٢٢ بە 1,012,246 دینار، عەیارەی ٢١ بە 966,234 دینار و عەیارەی ١٨ بە 828,201 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو کەمێک بە جێگیری مایەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو لەسەر 75.32 دۆلار جێگیر بووە، هەر کیلۆگرامێک بە 2,421.63 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.42 دۆلارە.
ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران و بازرگانان بە وریاییەوە چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە پێشنیاری ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران، کە ئەوەش ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ئاڕاستەی داهاتووی کانزا گرانبەهاکان.

