zagros news agency

ئالان ئاڵدا چیرۆکی ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەکەی ئاشکرا دەکات

ئالان ئاڵدا، ئەکتەری ئەمریکی، لە کۆڕبەندێکی تایبەتدا لە شاری نیویۆرک پەردەی لەسەر وردەکارییەکانی ژیانی لە تەمەنی 90 ساڵیدا لادا.

 

ئاڵدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەڵەزگەی پیری و نەخۆشی “Parkinson” کاریگەرییان لەسەر دروست کردووە، بەڵام بەهۆی پاڵپشتی هاوسەرەکەی و هەبوونی رۆحییەتی گاڵتەوگەپ توانیویەتی بەردەوام بێت لە رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییە تەندروستییەکان.

 

ئەو ئەکتەرە کە لە مانگی 1ی رابردوو یادی لەدایکبوونی کردەوە، لە چالاکییەکدا بەناوی “Conversation: More Rules for Aging” باسی لەوە کرد، تێبینی پیری خۆی تەنیا لە وردەکارییە بچووکەکاندا دەبینێتەوە، وەک کاتێک مۆمێکی سەر کێک دەکوژێنێتەوە و دەوروبەرەکەی دەستخۆشی لێ دەکەن کە بەبێ هاوکاری ئەو کارەی کردووە.

 

ئەستێرەی هەردوو زنجیرەی “MASH” و “The West Wing” روونی کردەوە، لەو بڕوایەدایە مامەڵەی خەڵک و دووبارەبوونەوەی پرسیاری ئەوەی ئایا پێویستی بە هاوکاری هەیە یان نا، پێوەرێکی سەرەکییە بۆ هەستکردن بە تەمەن.

 

ئاڵدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کاتێک بینی کچەکانی بوونەتە بەشێک لە سیستەمی چاودێریی پیران، زیاتر هەستی بە تێپەڕبوونی ساڵەکان کردووە.

 

هەرچەندە زیاتر لە 10 ساڵە تووشی نەخۆشی بووە، بەڵام جەختی کردەوە، نەخۆشییەکەی وەک مەتەڵێکی ئاڵۆز دەبینێت و هەوڵ دەدات لێی تێبگات نەک رێگە بدات کۆنترۆڵی ژیانی بکات. ئەو بەردەوام جەخت لە گەشبینی دەکاتەوە و هەر ئێستا وەک نموونەیەک بۆ خۆڕاگری لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا دەردەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریتنی سپێرز چارەسەری دەروونی وەردەگرێت

ART

کوێنتن تارانتینۆ پلانی بەشی سێیەمی “Kill Bill” ئاشکرا دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART