ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاری و جووڵەی نوێیان بەخۆوە بینی؛ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، لە کاتێکدا بازاڕی زیو بە پێچەوانەوە نزمبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکردووە.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4,464.99 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 143,552.92 دۆلار و یەک گرامیش بە 143.55 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نرخی فەرمی سەندیکای زێڕنگران، عەیارەکان کەمێک چوونەتە سەرەوە و بەم شێوەیەن ؛ عەیارەی ٢٢ بە 1,006,749 دینار، عەیارەی ٢١ بە 960,987 دینار و عەیارەی ١٨ بە 823,703 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە خوارەوە بۆ 73.06 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 2,349.09 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.35 دۆلار جێگیر بووە.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەکە و دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕێڕەوی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا، بەردەوام دڵەڕاوکێ و نادڵنیایی لە ناو بازاڕەکاندا دەهێڵێتەوە. بە بڕوای ئەوان، هەرەشەکان لەسەر گەرووی هورمز و ترسی سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێکی نوێی هەڵاوسان، وایکردووە بازاڕەکان خێرا و بەپێی پێشهاتە سیاسییەکان کاردانەوە نیشان بدەن و ببێتە هۆی ئەم جۆرە بەرزبوونەوە و دابەزینە لەناکاوە لە بەهای کانزا گرانبەهاکاندا.

