zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست بە توندی سەرکۆنەی ئەمەریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ڕاداری و چاودێرییە کەناراوییەکان لە ناوچەی سیریک و دوورگەی قەشم بە توندی سەرکۆنە کرد و ئەمەی وەک پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەستی ١٩ی خاکەلێوە و دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەییی خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی.
لەم بەیاننامەیەدا بەردەوامیی ڕەفتارە دوژمنکارانە و هاندەرانەکانی ڕێژیمی ئەمریکا بە نیشانەی بێبایەخی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە و نیشانی دەدات ئەم وڵاتە هیچ ئیرادەیەکی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی جێگیر نییە.
بەیاننامەکە جەختی لە مافی بەرگری لە خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و وڵاتانی ناوچەکەی بۆ ڕەچاوکردنی ئەسڵی دراوسێیەتیی باش بانگهێشت کرد و داوای لێ کردن ڕێگە بە لایەنە دەستدرێژیکارەکان بۆ بەکارهێنانی خاک و ئیمکاناتەکانیان نەدەن.
سوپای پاسداران ئەمڕۆ هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە کوێت و بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەینی بە مووشەک و درۆن ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی پارتی میدیایەکی نوێی لە سلێمانی کردەوە

hakar herki

75چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان چاودێریی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەكەن

یاسین

نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز ئەلکازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

دڵشاد