zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، سڵاوی جەنابی ” سەرۆک بارزانی ” دەگەێنێتە سەرۆک هۆزەکان، پیاوانی ئاینی و کەسایەتییە دیارەکانی گەڤەرێ

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026.6.6، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری وان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی سەنتەری قەزای گەڤەرێی سەر بە پارێزگای جولەمێرگی کرد و لەلایەن کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی (هەرکی بنەجێ، ساتی، و دۆسکی) و نوێنەرانی ژووری بازرگانی و کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

لەدیدارەکەدا، کە هەریەک لە غەفوور مەلا ئەحمەد سوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و جەواد سوار حەمەد، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، سڵاو و ڕێزی تایبەتی جەنابی ” سەرۆک مەسعود بارزانی ” گەیاندە خەڵک و کەسایەتییەکانی ناوچەکە و جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی خەڵکی دەڤەرەکە و هۆزە تێکۆشەرەکان کردوە لە پاڵپشتیکردنی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، ئاماژەی بەگرنگی کردنەوەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دا وەک شادەمارێکی نوێی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەردوو لادا و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم دەروازەیە دەبێتە هۆی لێک نزیکبوونەوەی زیاتری کۆمەڵایەتی و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی ناوچەکە.

لەلایەن خۆیانەوە، خانەخوێ و کەسایەتییەکانی گەڤەرێ، خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانەی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری نیشاندا و هیوایان خواست ئەم جۆرە دیدارە فەرمییانە ببنە هۆکارێک بۆ دروستکردنی دەرفەتی کاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان هەردوو لایەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی فەڕەنسا پێگەیشت

یاسین

سبەی کەشوهەوا سەخت دەبێت

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌کات

سەڵاح