zagros news agency

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی چەند مانگی ڕابردوو دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی وزە و دەستپێکردنی مامەڵەکانی هەفتەدا، نرخی نەوت نیشتنەوەی بەخۆوە بینی و بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی ئاداری ڕابردووەوە دابەزی.

​لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی کاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت پاشەکشەی کرد و گەیشتە 83.61 دۆلار، کە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا (87.33 دۆلار) بە بڕی 3.72 دۆلار دابەزیوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بە هەمان شێوە نزمبووەوە بۆ 80.74 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە ئاماری پێشوو (84.88 دۆلار) دابەزینێکی 4.14 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاگەیاندنیان کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمزدا. ئەم پەرەسەندنە ئەرێنییە دڵنیایی بە هێڵەکانی دابینکردنی وزە بەخشییەوە و بووە هۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکان لەسەر کەرتی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… كردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە

سەڵاح

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی شانشینی ئوردن دەکات

یاسین

​یانەی ئاکرێ نازناوی خولی پلە سێی عێراقی بەدەستهێنا

یاسین