zagros news agency

لە سنوری دهۆک 2,500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن

 

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، کە سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ دابەشکردنی زەوی کۆتاییان هاتووە. بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆسەکە بە فەرمی دەستپێبکات و لەم قۆناغەدا 2,500 پارچە زەوی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێن.

ئەم پرۆسەیە لە قۆناغی یەکەمیدا سێ ناوچەی جیاواز دەگرێتەوە، کە بریتین لە ناحیەکانی دارەتوو، ڕوڤیا و کەلەکچی.

بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، ڕێکارەکان تەواو کراون بۆ ئەوەی زەوییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بگەنە دەست ئەو کەسانەی کە مافی وەرگرتنیان هەیە.

سەبارەت بە شێوازی دیاریکردنی سوودمەندبووان، ڕوونکرایەوە کە دابەشکردنی زەوییەکان بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت. بەپێی ئەم سیستمە، پرۆسەکە بە شێوازێکی شەفاف بەڕێوەدەچێت و پێشینە بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە بەپێی پێوەرەکان زۆرترین خاڵیان کۆکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زمان ئەرکێکی قورس بوو لە ژیانی دۆن

یاسین

ئابووری ئیسرائیل لەژێر باری گرانی جەنگدا، تێچووی ڕۆژانە گەیشتووەتە 90 ملیۆن دۆلار

سەڵاح

دەستەی گەشتوگوزار: هەموو شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان، پڕ بوون لە گەشتیار

سەڵاح