ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەمیشە ئیرادەى خۆڕاگرى و خەمخۆڕى سەرکەوتووە

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

هەرێمى کوردستان وەک کیانێکى دەستوورى لە هێز متمانە وئیرادەى خۆى لە دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانى گەلێک کە بەرگەى دڕندەترین ڕژێمەکان و چەکى کۆمەڵکوژ و گەلەکۆمەکییەکان وەڕگرتووە وبەکردەوە و مێژوو گەواهیدەرە کە لە پێناو پارێزگاریکردن لە شکۆ ومانەوەى ئەو کیانە هەزاران کەس خوێن و گیانى بەخشیووە و بەهەزارانی دیکە ئامادەن گیانیان لە پێناویدا ببەخشن ، لەگەڵ ئەوەشدا زڵهێزان و نەتەوەیەکگرتووەکان رۆڵ وکاریگەرى بەهێزیان هەبووە لە پشتیوانیکردنى ئەم قەوارەیە و گەلىى کورد و پاراستنى ، بۆیە هەموو سەروەرییەکانى ئەم هەرێمە هێڵى سوورە
بەتایبەتى کە ئەم قەوارەیە لە نێودەستوورى هەمیشەیی ساڵى 2005ى عێراق بە شێوەیەکى فەرمى ویاسایی دانى پێنراوە ، هەمدیسان لە پێناو دیموکراسیی و فیدڕاڵى عێراقیش قوربانی گەورەى بەخشیووە ، ئەوەى لە ماوەى چەند ساڵى سیاسەت و زێهینەتى دەسەڵاتدارانى بەغدا بینراوە و دەبینرێت بەردەوام خەونى لاوازکردنى تاکە قەوارەى فیدراڵیی یان لە سەر ئاستى هەموو عێراقداوە ئەویش بەڕێگەى جۆڕاوجۆر بەڵام خۆڕاگرى و جیاوازى دۆزى کورد و بوونى سەرکردایەتیەکى ژیرانە وایانکردووە کە سەرەراى هەموو فشارەکان و پەڵاماردان و گەمارۆکان ئەو قەوارە و دەستکەوتانە بەهێزتر بن .
لە ماوەى 21 ساڵى رابردوو ، حکوومەتەکانى عێراقى فیدڕاڵ بەردەوام کاریان لە سەر ئەوە کردووە کە تاکو هەرێمى کوردستان ملکەچى سیاسەتەکانى بەغدا بکەن ، هەر ئەوەش بووە کە تا ئێستا دەیان ماددەى دەستوورى و ماف و شایستەداراییەکانى هەرێمى کوردستان نەک هەر جێبەجێ نەکراون ، بەڵکو بەردەوام بە ئامراز و میکانیزمى جۆراجۆر و هەندێک لایەنى بەناو کوردیش لە هەرێمى کوردستان خەونیان بەوە بینیووە تا هەرێمى کوردستان وسەرکردایەتییەکەى ناچار بکەن خۆى رادەست بکات .
بەڵام ئەوەى لە هەڵوێست گەلى کورد و سەرکردایەتیی هەرێمى کوردستان بینراوە بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانى عێراق، بەهیچ شێوەیەک نەچووەتە ژێر گوشار و مەرامەکانى بەغدا ، چونکە هەرێمى کوردستان کیانێکى دەستوورى و یاساییە بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە و هەمیشە لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتیش بووەتە قەوارەیەکى ڕەسمى ویاسایی و خاوەن سەنگ و پێگەى خۆیەتى .
بەڵام ئەوەی بەدی دەکرێت، پێچەوانەی ئەم ویستەی دەسەڵاتداران و دەستەبژێری فەرمانڕەوا لە بەغدا، ئەم ئاراستەیە نەچووەتە ژێر باری حکوومەتی فیدڕاڵی، چونکە ھەم دەستوور ئەم تایبەتمەندییەی بە ھەرێمی کوردستان داوە، ھەمیش لە ڕووی دیفاکتۆوە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بووەتە قەوارەیەکی فەرمی و حیساب بۆکراو.
خەونى هەندێک حزب ولایەنى کوردستانى بەو ئاڕاستەیە کە ، هەرێمى کوردستان بە هەموو دەسەڵات و شکۆمەندییەکانییەوە ، ملکەچ و گوێرایەڵى دەسەڵاتدارانى بەغدا بێت ، بەو واتایەى کە عێراق فەرەمانڕەوا بێت ، گەلى کورد و کیانەکەى پاشکۆى گروپ و میلیشیا لە یاسادەرچووەکان بن و چونکە ئەو ئەو حزب ولایەنانە لە مێژە خۆیان یەکڵاکردۆتەوە بۆ دژایەتی کردنى هەرێمى کوردستان و شکۆ ئیرادەکەى لەکاتێکدا هەرگیز پارێزەرى مافەرەوا دەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان نەبوونە ، جگە لەوەى خەونى ژێردەستکردن و شکاندنى ئیرادەى خەڵکى کوردستان نەبێ .
بۆیە، دەبینرێت راستییەکى حاشاهەڵنەگرە و عێراق مامەڵەى لەگەڵ دەکات و پێى خۆش بێت یانیش ناخۆش ، ئیرادەى خۆڕاگرى و ملکەچ نەبوونە ، نەک ئەوانەى کە رۆژانە دژایەتیکردن و خەونى بچووکردنەوەى هەرێمى کوردستانیان کردۆتە بازرگانى و بۆ بەدەستهێنانى سەمونێکى زەلیلى ، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و وڵاتانى ناوچەکەش لەگەڵ هەرێمى کوردستان و سەرکردایەتییە ژیرانەکەى مامەڵە دەکەن ، چونکە ئاڕاستەى حزب ولایەنە ژێر دەستەکان و بەکرێگیراوان یەکلا بووەتەوە ، ئەوەى جێگەى پەسەندە ئەو ئیرادەیەیە کە خۆڕاگر و خەمخۆرە وبەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەى کردۆتە پێوەر و نوێنەرى فەرمى کیانى هەرێمى کوردستانن و ئەوانەى تریش ژێردەستى و پاشکۆى و بێ ئیرادەیی و زەلیلى و بێ متمانەیی زیاتر هیچى تریان لێ بەدی ناکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژا جیهانی یا گەنجان چییە؟

دڵشاد

ئه‌و شۆڕشه‌ی پێویسته‌ گه‌نجان به‌رپای بكه‌

دڵشاد

پارتی پارێزەرێكی بەهێزی پێكەوەژیانە

دڵشاد