د. نەهلە ئەفەندی
قەیس خەزعەلی سەرکردەی شیعەکان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی (العراقییە) هێرشی توند دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی كوردستان و چەواشەكارانە دواوە تهنیا بۆ بیرهێنانهوه، گرفتی سەرەكیی عەقلیەتی خەزعەلی و ئەوانەی وەك خەزعەلی بیر دەكەنەوە شۆڤینیەتە. ئەو شۆڤینیەتە تاییفیەی كە بڕوای بە بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و هەروەها دەستوور نییە. ئەو عەقلیەتە بڕوای بە پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكانی نێوان لایەنەكانیش نیە كە حكوومەتی لەسەر بنیات نراوە.
ههروهها خەزعەلی بڕوای بە فیدڕاڵیزم و بنەمای دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامان نیە بۆیه دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان لە لایەن خەزعەلیەوە بابەتێكی نوێ نیە، هەرجار و بە بیانوویەك و بە ئیعازێكی دەرەكی دوژمنایەتیی خۆی بۆ گەلی كوردستان پێشان دەدات. خەزعەلی و هاوبیرەکانی چاویان بە پێشکەوتن و سەقامگیریی کوردستان هەڵنایەت، كەس پەلامارە موشەكی و درۆنیەكانی چەند ساڵ پێشی میلیشیاكانی سەر بە خەزعەلی و هاوپەیمانەكانی بۆسەر هەرێمی كوردستان لەبیر نەكردووە. ئەو كات هیچ گرێبەستێك لەگەڵ ئەمەریكا لە گۆڕێ نەبوو، ئەی هۆكاری ئەو پەلامارانە چیی بوون؟ جگە لە عەقلیەتی شۆڤینی و خۆسەپاندن ؟ یاداوەریەكی پەلامارەكانی میلیشاكان بۆ سەر كوردستان بكرێتەوە.
جیالهوهش بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوانێكی گەورەیە و خەزعەلی و هاوشێوەكانی لەپشتەوەی ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستووریەن، ئەگەر یاسایەك هەبێ ئەوانە دەبێ دادگایی بكرێن كە بەناهەق مووچەی هاووڵاتیانی دەوڵەت دەبڕن یان بە مووشەك و درۆن هێرش دەكەنە سەر بەشێك كە بە حیساب بەشێكە لە دەوڵەتی عێراق.
ئهوهی ماوهتهوه بگوترێت، گرێبەستەكانی حكوومەتی هەرێم یاسایی و بەپێی دەستوورن. دەرهێنانی نەوتی لەلایەن حكوومەتی هەرێمیش دوای ئەوە هات كە حكوومەتی عێراق لە ساڵی 2014 و لە سەرەتاكانی شەڕی داعش بوودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی ههر بۆیه ئەوەی زیان لە عێراق دەدات شۆڤینیەت و خۆسەپاندن و تەسكبینی و تایفەگەری و پێشێلكردنی دەستوورە نەك بەستنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان كە بە قازانجی كوردستان و عێراق دەشكێتەوە. ئەو سیاسەتە چەوتەی هەتا ئێستا پەیڕەو كراوە و خزعەلی یەكێكە لەو كەسانەی هاندەری سەرەكین بۆ ئەو سیاسەتە هیچ بەهایەكی بۆ سەروەریی عێراق و چەمكی هاوڵاتیبوون و دەوڵەتی یاسا و دەستوور نەهێشتووەتەوە. پرسیار ئەوەیە ئایا بەرژەوەندیی عێراق و خەڵكی عێراق و هاووڵاتیانی عێراق گرنگترە یان ئەجیندا و بەرژەوەندیی نامۆی تر كە خەزعەلی نوێنەرایەتی دەكات؟

