جه‌وهه‌ر نامیق سواره
لە 3ـی ئابی 2014، بە توندترین و دڕندانەترین شێوە کوردانی ئێزدی کەوتنە بەر شاڵا و جینۆسایدکردن لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، 6417 هاووڵاتی و لە لایەن چەکدارانی ڕێکخراوەکە ڕفێندران، کە تا ئێستا بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانراوە ژمارەیەکی زۆریان ڕزگاربکرێت و ئەوانی دیكه تا ئێستاش بێ سەروشوێنن.
هەروەها بەشێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا کۆمەڵکوژ و جینۆسایدکران، کە تا ئەمڕۆ 83 گۆڕی بە کۆڵ دۆزراونه‌ته‌وه و لەگەڵ ئەوەش دا داعش 68 مەزارگە و پەرستگای تایبەت بە کوردانی ئێزدی وێران کرد.لە کۆمەڵکوژییه‌كه‌ی شنگال دا، 2745 منداڵ بێ دایک و باوک ماونه‌ته‌وه، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا نزیکەی 400 هه‌زار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و تا ئێستاش زۆربەی هەرە زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
دوای 11 ساڵ له‌كاره‌ساتی شه‌نگال، تائیستاش به‌رده‌وام ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و تاوانه به‌ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌بوو كه نه‌توانرا ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان تێكبشكێنرێت، به پێچه‌وانه‌وه جینۆسایدی شه‌نگال وای كرد كه داعش كۆتایی به خه‌لافه‌تی بهێنرێت، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بهرابهرابهتی سه‌رۆك بارزانی، توانرا سنوورێكی گه‌وره‌ی جوگرافی وه‌ك شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌بن ده‌ستی داعش ده‌ربهێنرێت، كه له‌دروستبوونی داعشه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م پاشه‌كشه‌یان بوو كه سنووری جوگرافیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، و توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنرێت، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك چۆن به‌ڵێنی به ئێزدییه‌كان بوو كه پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌مێنینه‌وه و پێكه‌وه ده‌ژین ئاواش له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان ماینه‌وه سه‌ربه‌رزانه شه‌نگال ئازاد كرایه‌وه و دووباره سه‌رفرازی گه‌رایه‌وه بۆ شه‌نگالییه‌كان، سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی سه‌ره‌كی و مه‌یدانی له تێكشكانی داعشدا بینی و خۆی سه‌رپه‌رشتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌كرد و ڕێنمایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا 508 شه‌هید درا.
ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و نیگه‌رانییه دوای كاره‌ساتی شه‌نگال رێككه‌وتنی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره ئه‌نجام درا له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ڵام تائیستا هیچ یه‌كێك له خاڵه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه، ڕێككه‌وتنی شنگال نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی واقیعیانه‌یه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ زێدی خۆیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی خۆیان، پێویستی به ئیراده و هه‌وڵ و كۆششی نیشتمانیی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌بێت زه‌مینه سازی باشی بۆ بكرێت له‌چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌روونی باسی هۆكار و دهرهاوكێشهته خراپه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردووه .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و قه‌یرانه داراییه‌كان به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌كه‌ی، به‌ڵام وه‌ك چۆن له ڕابردوو ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی له خۆ گرتووه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا زیاتر له 280 هه‌زار ئێزدی له كه‌مپه‌كانی كوردستان ده‌ژین و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی پاراستن و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له ئه‌ستۆ گرتووه.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال به‌و دۆخه‌وه بمێنێته‌وه یاریه‌كی هه‌واڵگری و سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه هه‌یه كه نایه‌وێت بارودۆخی عێراق ئارام و سه‌قامگیربێت، هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو گروپ و هێزی چه‌كداره جیاوازه له شاره‌كه وای كردووه كه رێكخراوه نێوهدهوڵهتیهكانیش نه‌توانن بچنه شه‌نگال و تائیستاش ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه شاره‌كه، به‌رپرسیاریه‌تی ئهكهمی ئه‌م دۆخه حكوومه‌تی عێراقه چونكه نایه‌وێت پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت، كه ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی دیكه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه چونكه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به‌هۆی ململانێ و شه‌ری گروپه‌كانه‌وه خه‌ڵكێكی زۆری ئێزدی بونه‌ته قوربانی و خه‌ریكه ئه‌م شه‌ره ده‌ستی ولاتانی هه‌رێمیش بۆ خۆی راده‌كیشێت، ئه‌وه‌ی گرنگه كه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و شاره نه‌كرێته قوربانی و ده‌ستی ئاوه‌دانی پێبگاتهوه.

