zagros news agency

‎پێگەی هەرێم لە گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا

‎ بەهرە محەمەد

‎بەردەوام لە ناوەندە جیهانیەکان و سەنتەرەکانی لێکۆلینەوە لە بارودۆخی سیاسی و جیۆپۆلۆتیکی باس لە گۆڕانکاری گەورە
‎دەکرێت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، جا گۆڕانکاریەکان لە ناوخۆی ولاتێک بێت وەک ئەوەی لە سوریا ڕوویدا یان گۆرانکاری جیپۆلۆتیکی و داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ڕۆژهەلاتی ناوەراست ، کە ئیسرائیل بە پالپشتی هێزە هاوپەیمانییەکانی باسی لێوە دەکات ،
‎دەوڵەتەکانی تری ڕۆژهەلاتی ناوەراستیش باس لەو گۆڕانکاریانە دەکەن و ترسیان لە گۆرانکاریەکان هەیە ، چونکە بەشێک لەو گۆرانکاریانە گۆرینی نەخشەی وڵاتانە ، زیاد بوونی هەژموونی ڕۆژئاواو بە هێزی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆتە جێگەی مشتومڕی چەندین باس و لێکۆلینەوە ، لە لایەکی تریش بەدرێژای مێژوو هەموو کات ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆرانکاری بووە چ لە ڕێگەی شۆرش و کودەتای سەربازی و تەدەخولی هێزی ناوچەیی و نێودەولەتی بوونی شۆرش و ڕاپەرین و تەدەخولی بەردەوامی حکومەتە باڵادەستەکان لەسەر چەند حکومەتێک وای کردوە رۆژ هەلاتی ناوەراست بەردەوام لە گۆرانکاری دابێت ،
‎بەلام گۆرانکاری ئەمجارە جیاوازترە لە گۆرانکاریەکانی ڕابردوو بە هۆی بوونی هێزی باڵادەستی تازە و پەیدابوونی بزوتنەوە تووندڕەوەکان و هاتنە سەر دەستەلات و بوونی ناکۆکیەتافیەکان و دینیەکان و نەتەوەییەکان وایکردوە گۆڕانکاری تازەو بە فۆرمی جیاواز دەربکەوێت ، کە دووئاراستەی دژ بە یەکی هەیە وەک ترس لە گۆرانکاریەکان و بەوردی چاودێریکردنی بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی ناوچەکە و هاتنی هێزی توندڕەوی ئایدۆلۆژی جیهادی و قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکان بەوەی ترس لە گۆڕانکاریەکان هەیە ، جگە لە ترس لە بوونی تێکچوونی چەند دەوڵەتێکی گەورەو بەهێز لە ناوچەکە و دابەشبوونی بەسەر چەند پارچەیەک
‎لە لایکی تریش هێزە گەورەکان و نێودەوڵەتیەکان بەردەوام بە شێوەیەکی دڵخۆشکەرانە باس لەو گۆرانکاریانە دەکەن چونکە لەبەرژەوەندی ئەوان دایە ، بەجۆرێک سیاسەتی تازەی ئەوان لەگەڵ جۆرێک لە دابەشکاریە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی بەهێزی ناوچەیی و بوونی باڵادەستی ئایدۆلۆژیا و هێزی دینی و مەزهەبی کە دژی بەرژەوەوەندیەکانی رۆژئاواو هاوپەیمانەکانیەتی.
‎هەرێمی کوردستان و خاکی کورد بەردەوام و بەدرێژای مێژوو لە گۆرانکاریکان بەرکەوتەی هەبووە و بەر گۆرانکاریەکانی ناوچەکە کەوتووە ،زۆربەی جاریش بەبێ خواست و ویستی خۆی و گوێگرتن لە خواست و ئامانج و بەرژەوەندیەکانی بەر ئەو گۆرانکاری و دابەشکاریە بۆتەوە ، سایکس بیکۆش باشترین نمونەی گۆڕانکاریەکانە .

‎بەلام ئەم گۆرانکاریانەی ئەم جارە بۆ کورد جیاواز دەبێت و بە جۆرێک ڕەنگە لە بەرژەوەندی کورد بێت چونکە کورد لە ناوچەکەدا باشترین هاوپەیمانی ئەو دەولەتە بەهێزو خاوەن دەسەڵاتەیە کە بڕیار لەسەر گۆڕانکاریەکان دەدەن ، لەلایەکی تریش کورد سەلماندویەتی کە بەهێزترین هێزی مەدەنی و خاوەن باشترین سیستمی حوکمڕانیە لە ناوچەکەدا.
‎لە هەمووی گرنگتر لە ئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکی بەهێزی ناسراوی ناوچەکەیە لەگەڵ بوونی چەندین کاراکتەرو سەرکردەی لێهاتووی ناسراو کە ڕۆلی گەورەی هەیە لە گۆڕانکاریەکان ،
‎سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی یەکێک لە کاریگەرترین و سەرکەوتووترین سەرکردەی کوردە کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە پێگە نێودەوڵەتیەکان ، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەو سەرکردانەی لەناوچەکە کە گوێ لە پێشنیار و بۆچونەکانی دەگیرێت لە یەکلایکردنەوەی پرسە گرینگەکان ،
‎ لە بەهێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و مانەوەی هەرێم وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ لە نێو چەندین گۆرانکاری و ململانێدا نێچیرڤان بارزانی فریاد ڕەسی کورد بووە ، و توانیویەتی پێگەی هەرێم بپارێزێت و زیاتر بە جیهانی دەرەوەی بناسێنێت ، لەزۆربەی کۆنگرەکان و کۆنفرانسە گەورەکانی سەرۆکەکان وەک تاکە سەرۆکی لێهاتوو بانگ بکرێت و بەردەوام دیدارو گفتوو گۆی بەردەوامی هەبێت و لەزۆربەی گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیش لە ڕابردوودا کە ڕوویانداوە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی دیاری هەبووە چ لە مانەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان و چ لە بەهێزی پێگەی کوردیش لە ناوچەکە لەوانە لە پرسی گۆڕانکاری سوریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو شەری ئێران و ئیسرائیل ، نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی گەورەو دیاری هەبووە هەم بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەمیش بۆ بە هێزی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەری کێشە گەورەکان کە رووبەرووی رۆژهەلاتی ناوەراست ببونەوە ،
‎لە ئێستاو داهاتووش سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لە و کاراکتەرە گرینگانەی کە ڕۆلی دەبێت لە و گۆرانکاریانەی کە ڕوودەدەن و یەکێکە لەو سەرکردانەی کە لە ناوەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان قسەکانی بە هەند وەردەگیرێت، وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو و پرئەزموون و خاوەن بیرۆکەی چارەسەری کێشەکان لەسەرۆکی هەرێم دەڕوانرێت ، بۆیا بەبۆچوونی زۆربەی ناوەندە سیاسی و نێودەوڵەتیەکان کورد لە داهاتوودا پارێزراو تر دەبێت ، ئەویش بەرهەمی خەبات و ماندووبوون و ئەو ڕۆلە ئیجابیانەیە کە کورد دەیبینێت لە ناوچەکەدا بەتایبەت لە ئێستادا خودی سەرۆکی هەرێم لەپێگەیەکی بەهێزی دیبلۆماسیەتی نێودەوڵەتیە کە هێمایەکی دڵخۆشی و ئارامیە بۆ داهاتووی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێن عیراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕولێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ

دڵشاد

بۆ پارتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات؟

دڵشاد

هه‌وڵی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كوردستانی له‌شه‌ڕ پاراست

یاسین