عرفان عەزیز
سه‌رۆكی بارزانی، بریاری دا له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می پرۆژه‌ی رووناكی كاره‌بای سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكرێته 24 كاتژمێری. بڕیاره ئه‌مرۆ ئێواره له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك و به‌هه‌ماهه‌نگی تیمی پرۆژه‌ی رووناكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كاره‌بای بببێته 24 كاتژمێر. ئه‌م بریاره‌ی سه‌رۆك له‌كاتێكدایه دوای 100 ساڵ له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ڵه‌بجه شانازی ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشرێت كه ببێته یه‌كه‌م پارێزگا له‌وه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌بێت. پرسی كاره‌بای له عێراق چیرۆكێكی ناخۆش و نه‌بڕاوه‌یه، له‌وه‌ی نه‌توانراوه له‌هیچ سه‌رده‌م و قۆناغێكدا كاره‌بای بگاته ئاستی ستانداری جیهان. خۆشبه‌ختانه یه‌كێك له هه‌نگاوه ستراتیژیه‌كانی مه‌سروور بارزانی كۆتایی هێنابوو به‌و چیرۆكه و نووسینه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ بوو و بریاره تاكۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی كوردستان كاره‌بای ببێته 24
كاتژمێر.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، هەنگاوەكانی پرۆژەی رووناكی ڕۆژ بە ڕۆژ خێراتردەبێت، ئێستا نزیكەی 4 ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كە دەكاتە زیاتر لە 50%ی كۆی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، سودمه‌ندن له‌م پرۆژه‌یه. وا بڕیار بوو کارەبای ٢٤ کاتژمێری تا كۆتایی ئەمساڵدا بگەیەنرێتە ناوەندی هەر چوار پارێزگاکە، خۆشبەختانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بوو لەوەی ماوەیەكی زۆر پێش ئەو وادەیە، كارەبای 24 كاتژمێری دابین بكات.
ئه‌م پرۆژه‌یه نووسینه‌وه‌ی چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئه‌زمونێكی پڕ گرفتی كاره‌با له عێراق، كه پشتی به‌ستبوو به به به‌كارهێنانی سیسته‌می كۆنی كلاسیكی وزه، مۆلیده و نه‌بوونی كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و جێگیر، لە كاتێكدا بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، لە هەر وڵاتێک‌دا بتوانرێت كارەبای 24 كاتژمێری بە درێژایی رۆژەكانی هەفتە دابین بكرێت، ئەوا گۆڕانكارییەكی ژێرخانیی وزەی زۆر نموونەیی دەبێت، كوردستان ئه‌م شۆرشه‌ی كردووه، هه‌رچی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقن، هێشتا كاره‌بای نیشتیمانیان له 4 كاتژمێر تێناپەڕێت.
له‌ساڵی 1921 و دامەزراندنی عێراق هەتا ئێستا به‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌ی وزەوە نەتوانراوە لە عێراقدا كاره‌بایه‌كی باش بۆ هاووڵاتیان دابینبکرێت. بگره ئیستاش عێراق پشت به كاره‌با و گازی سروشتی ئێران ده‌به‌ستێت. ئه‌مه‌ش کارەساتە و په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی پلانه‌وه هه‌یه، كه نه‌توانراوه هانگاوی جدی لە بواری دابینکردنی کارەبای بەردەوام بنرێت. له دوای ساڵی 2003 عێراق پاره‌یەکی زۆری له‌و كه‌رته خه‌رج كردووه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و شكستێكی زۆر بوه‌ته‌وه.
بریاری سه‌رۆك بارزانی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی زۆر پرسیاری قوڵه، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی هه‌بێت ده‌توانێت زۆر شتی گه‌وره ئه‌نجامبدات. یه‌كێك له‌وانه پرۆژه‌ی ڕووناكییه كه ئێستاش هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته باڵاترین نمونه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پشتیوانی هه‌ڵه‌بجه، دوای به‌دوای زنجیره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیژی دێن، كه بۆ شاره‌كه كراوه. وه‌ك، دروستكردنی سایلۆی شاره‌كه و دروستكردنی پردی توه‌قوت و تەنگی سەید محمد، دامه‌زراندنی سه‌دان كه‌س له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، به ئاراسته‌ی دابه‌زاندنی ده‌سه‌لاتی زیاتر به ئیداره‌ی شاره‌كه، كه كۆی ئه‌م پرۆژانه داهاتوویه‌كی باش بۆ ئاوه‌دانی و به‌ره‌وپێشچوونی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌هێنێته‌دی، له‌هه‌مان كاتدا پرۆژه‌ی رووناكی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان.

