بەهرە محەمەد
دەزگای ڕوانگە ئەو ڕێکخراوە خۆبەخشییەیە کە لە لایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانی بۆ خزمەتی کوردستان دامەزرا ، ڕۆژ بەڕۆژ ئەم ڕێکخراوە زیاتر خزمەتی کوردستان و شارو شارۆچکە و گوندەکان و مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکات ، بەکردەوەش سەلمێنراوە کە دەزگای ڕوانگە هیوا و ئومێدێکە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بەردەوام خزمەتیان بکات لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیاندا ، پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆئەم ڕێکخراوە بۆتە هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی دەزگای ڕوانگە و کارو پڕۆژەکانیی خزمەتی زۆری ئە م هەرێمە و خەڵکی کوردستانی کردووەو خەڵک لە گرنگی بوونی ئەم ڕێکخراوە تێگەیشتووە.
ڕوانگەلە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکو ئەمڕۆ بەردەوام پێشەنگ بوو ، لە کاری گرنگ و هەوڵدان بۆ بنیادنانی کوردستانێکی پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکان . دەزگای ڕوانگە لە ڕێگەی کارە گەورەکانی توانیویەتی ببێتە هیوایە بۆ هەموو تاکێکی کوردستان کە شانازی بە کارەکانی بکرێت ، بەتایبەتی لە پرسی پەروەردە و گرنگیدان بەکەرتی پەروەردەیی کە ئەرکی لە پێشینەی ئەم دەزگایە بووە ، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سیستمێکی پێشکەوتووی پەروەردەیی ،تاکی کورد بە باشترین شێواز پەروەردە بکرێت بۆ ئەوەی کەسێکی تەندروستی لێ بەرهەم بهێنرێ بۆ داهاتووی کوردستان ، لەم بوارەشدا ڕوانگە پێشەنگی هەموو ڕێکخراو و دامەزراوەکان بووە کە زۆرترین کاری لەم بوارەدا کردووە،
لە پرسی دۆزینەوەی هەلی کار و خزمەتی لاوان و گەنجەکان دیسان دەزگای ڕوانگە پێشەنگبووە لە خزمەتی گەنجەکانمان و خستنە سەر کارو هۆشیارکردنەوەیان چونکە ساڵانە دەزگای ڕوانگە چەندین پێشانگای هەلی کار دەکاتەوە بۆ ئەوەی گەنجەکانمان بخرێنە سەرکارو ببنە خاوەن کاری خۆیان جگەلەمەش هاوکاری بەردەوامی گەنجەکانمان بە پڕۆژەی بچوک و مامناوەندی ئەرکێکی تری دەزگای ڕوانگە بووە .
لە پرسی زانست و داهێنانیش دیسان دەزگای ڕوانگە هیوایەک بووە بۆ ئەو کەسە زیرەک و بە توانایانە کە خاوەن بەهرەو لێهاتووین لە بواری جیاجیا و لە ژیانی خۆیان لێهاتووییان هەیە لە بوارێک ، دیسان ڕوانگە پێشەنگ بووە لە پاڵپشتی کردنیان و هاوکاری و خزمەتکردن و لەهەمووی گرنگتر ڕێزگرتنیان لە کۆنفرانسی ساڵانەی پێشبڕکێی خاوەن توانا و داهێنەرەکانە لە کۆنفراسی ساڵانە خەڵات و ڕێز لێنانیان پێشکەشدەکرێت ،
لە بابەتی ژینگە و پاراستنی ژینگە دەزگای ڕوانگە خاوەن داهێنان و خزمەتکردنێکی گەورەی کەرتی ژینگەیە ئەمەش لە دوو ئاراستەدا چ لە ڕێگەی سەوزکردنی خاک و چاندنی ملیۆنان نەمام لە کوردستان چ لە ڕووی پڕۆژەی وزەی پاک لە دانانی پڕۆژەی ڕووناکی تیشکی خۆر بۆ گوندەکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش خزمەتێکی گەورەیە بۆ خزمەتی ژینگەو داهاتووی کوردستان لەڕووی خاوێنی ژینگە و سەلامەتی تەندروستی مرۆڤەکان ،
لە بابەتی هاوکاریکردنی خانەی بێسەرپەرشتان و مناڵان و پەککەوتوەکان ڕوانگە وەک دەزگایەکی ڕێکخراوەیی بۆتە هیواو ئومێدی ئەم بەشەی کۆمەڵگە چونکە لە نزیکەوە خودی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی دەزگای ڕوانگە سەرپەرشتی ئەم کەیسە دەکات و خۆی ئاگاداری تەواوی ژیان و گوزەرانی ئەوانە و گەورەترین خزمەتکاری ئەم بەشەی کۆمەڵگەن .
لە ڕابردوودا چەندین جار خودی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەم خانە و کەمپانەی کردووە تا خۆی لە نزیکەوە لە کێشە و گرفتەکانیان تێبگات و چارەسەری تەواوی کێشە و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکات ،
لە پرسی خزمەتکردنی کەلتورو ئاوەدانی شارو شارۆچکەکان بە بێ گوێدان بە ناوچەگەری و حیزبایەتی بەردەوام لە سەر ڕاسپاردەی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی بە بێ جیاوازی خزمەتی شارو شارۆچکەکانی کردووە لە ڕێگەی دەزگای ڕوانگە بەتایبەتی پارێزگایەکی وەک هەڵەبجەی کیمیابارانکراو گەرمیانی ئەنفالکراو و شارەکانی تری کوردستان کارەکانی ڕوانگە بونەتە جێی شانازی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و زۆر جاریش بە شانازیەوە باس لەو پڕۆژە گەورانەی ڕوانگە دەکرێت کە خزمەتی ئەم ناوچە و شارانەی کردوە
دەزگای ڕوانگە لە پرسی مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن لە مرۆڤەکان پشکی شێری بەردەکەوێت و بەردەوام خودی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی دەزگای ڕوانگە ڕێزی لەو کەسانە گرتووە کە چینی خزمەتکار و سادەی ئەم هەرێمەن لەگەڵ رێزگرتن لە کرێکارو ژینگە پارێزان لە هەمیشە هەست بە دلخۆشی دەکەن کە ڕێکخراوێک و کەسایەتیەک هەیە ڕێز لەخەبات و ماندووبوونیان دەگرێت ئەویش ئیدریس نێچیرڤان بارزانیە کە بۆتە هیواو پاڵپشتی ئەوان.
بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان ڕوانگە هیوایەکە بۆ هەموان و جێی خۆشەویستی و ڕێزە چوکە گەورەترین پاڵپشت و خەمخۆری ئەم جیلەیە ، چ لە ڕووی چارەسەرو چ لە ڕووی دابینکردنی پێداویستیەکان و خزمەتکردن و هاوکاریکردنیان دەزگای ڕوانگە پاڵپشت و هێزی ئەوان بووە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی لە کۆمەڵگەدا بژین.
ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ڕوانگە وەک دەزگایەکی بەهاناچون و خزمەتکردنی خەڵکی لێقەوماو پێشەنگی ڕێکراوەکانی تر بوو باشترین بەڵگەش لافاوەکەی شاری چەمچەماڵە، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە دەزگای ڕواانگە یەکەمین ڕێکخراو بووە بە زووترین کات گەیشتە شاری چەمچەماڵ و خزمەتی لێقەوماوانی لافاوەکەی کرد ، دەزگای ڕوانگە وەک رابردوو بە ردەوام لە پێشەوەی هەموو ڕێکخراوەکان بووە بۆ بە هاناچوون و خزمەتکردنی خەڵک لە کاتی بوونی کارەساتی سروشتیدا ، ئە م بەهاناچوونەی دەزگای ڕوانگە بە زووترین کات بۆ شاری چەمچەماڵ و تەکیە و کەلار و شۆڕش و کەرکوک ، خزمەتکردنیان بە باشترین کوالێتی لە پێداویستیەکانی ژیان جێی دڵخۆشی خەڵک و ڕێزو سوپاسی خەڵکی کوردستان بوو چونکە هەموومان بینیمان دەزگای ڕوانگە بە کۆی تیمەکانیەوە لە خزمەتی خەڵکدابووە و بەردەوام بووە لە خزمەتکردن .
بەم خزمەتکردنەی دەزگای ڕوانگە وایکردووە خەڵکی کوردستان بەردەوام سوپاسی خودی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و ئەو دەزگایە بکەن کە خزمەتی گەورەی کوردستانی کردوە لە بوارە جیا جیاکانی ژیان و خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان.
هەواڵی داهاتوو

