zagros news agency

مه‌سروور بارزانی،، واتا خزمه‌تكردن،گه‌شه‌كردن،سه‌روه‌ری بۆ كوردستان

 

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌ڕگرتنی ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی،به‌ پلان وبه‌رنامه‌ی ورد له‌بواری خزمه‌تكردن وبه‌ره‌پێشبردنی كوردستان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و به‌ بێ جیاوازی و بێ گوێدانه‌ كاری حزبی وناوچه‌گه‌ڕێتی به‌ڵكو خزمه‌تی هه‌موو كوردستانیان هه‌ر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ تا زاخۆ و هه‌موو پێكهاته‌كه‌ جیاوازه‌كان كاره‌كانی ده‌ستپێكرد ؛ستراتیژ و مێراتێكی گرانبه‌هایه‌ ئه‌وه‌یش شانازیكردنه‌ به‌ خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین شانازی ، ئه‌وه‌یش مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك مسعود بارزانی ، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستانه‌ ، چونكه‌ ئێستا قۆناغی شۆڕشی ئاوه‌دانی ودیموكراسیییه‌ و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی 34 ساڵه‌ین ، حكوومه‌ت له‌ دوای حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگری ئامانجێكی پیرۆزه‌ ، پێوسته‌ خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌تی زیاتر بكرێت چونكه‌ شایانێتی و دوای ده‌یان ساڵ ژێر ده‌سته‌یی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی ئێستا هه‌موو هیواكان له‌ سه‌ر حكوومڕانی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزای زیاتر و پێشخستنی كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاو بێنێت

ئامانج و ستراتیژی ئه‌م ڕێباز و قوتابخانه‌یه‌ به‌ پێی مێژوو و كردار دیار وبه‌رچاوه‌ ، له‌ رووی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تێكی ژیرانه‌ و دیپلۆماسی و ده‌وڵه‌مه‌تمدارییه‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵیانداوه‌ گه‌لی كورد یه‌كرێز و ته‌با بێت ،ئه‌وه‌ش له‌هه‌نگاوه‌ ژیرانه‌كانی مه‌سروور بارزانی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌ ، سیاسه‌تێكی دروست و هاوپه‌یمانییه‌كی گشتی ونه‌ك ته‌نهایه‌كلایه‌ن ؛ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌ بیروباوه‌رێكی دیموكراسیخوازه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و خاكه‌ڕای بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ؛ ئه‌نجامدانی ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان ، ئاماژه‌یه‌ به‌و راستییه‌ی هه‌رگیز به‌ بیرێكی حزبی و ناوچه‌گه‌ڕێتی كارو هه‌نگاویی نه‌ناوه‌ ، ئامانجی خۆپه‌رستی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ت و سامان وه‌ك هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان نه‌بووه‌ به‌ڵكو هه‌موو ئامانج خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی وگه‌یاندنی ئاستی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆ ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندووی جیهان

مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی ،ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی ژیر ، خه‌ڵكی كوردستان به‌ هیوای وئومێده‌وه‌ ده‌روانه‌ هه‌نگاوه‌كانی و پشتیوانی ده‌كات ،چونكه‌ باش ده‌زانن كه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌كارو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی زۆرینه‌ ده‌كات نه‌ك ناوچه‌كه‌ و شوێنكی دیاریكراو ، نه‌ك ته‌نها خزمه‌تكردنی حزبه‌كه‌ی وناوچه‌یه‌ك ، ئه‌و هه‌نگاو وكاره‌ خزمه‌تگوزاریی و گه‌شه‌سه‌ندووانه‌ ترسی له‌ ناو نه‌یارانی كورد دروستكردووه‌ و رۆژ به‌ رۆژیش ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌ی كه‌ ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی دروشمدا خۆلیان ده‌كرده‌ چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ تووشی بێ ئومێدی كرد و هه‌موو خه‌ونه‌كانیان بۆ لاوازكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه‌ شكستپێهێنا ، كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان نه‌وه‌ستا ، به‌ گه‌واهیده‌ری هه‌موو چاودێرانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كاروپرۆژه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی ، له‌ بواری ئیداریی و چاكسازی و خزمه‌تگوزاری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میدا تا ئێستاش كه‌ به‌ره‌و كابینه‌ی ده‌یه‌م هه‌نگاو ده‌نێت ،ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندووه‌ ، مه‌سروور بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌ندارێكی ژیر و به‌هێز و به‌ پشت به‌ستن به‌ خوا و جه‌ماوه‌رێكی دڵسۆز  زۆر دیموكراسیانه‌ و دڵسۆزانه‌ و بێ جیاوازیانه‌ كار ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی .

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌ركرده‌یه‌ك له‌پێناو‌ خزمه‌تكاری وپارێزگاریكردن له‌ ماف ومتمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان

سەڵاح

کورتیەك ل سەر ژیاننامەیا رێزدار (ئیدریس بارزانی )

یاسین

وژدانا ساخلەم لێبورین وبەها وکەرامەتا نافخۆەیا هەمی تاکان بەرجەستە دکەت

دڵشاد