zagros news agency

نێچیرڤان بارزانى،سەرکردەیەکى بەهێزوکاریگەر لە ناوچەکە ودونیا

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

لە کاتێکدا 61کەمین کۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى میونش لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت ، ناوچەکە ودونیا بەکۆمەڵێک کێشەوئاڵنگاریی و گۆڕانکاریدا گوزەر دەکەن ؛ ئامادەبوونى دەیان سەرۆک وسەروکوەزیران وگەورەبەرپرسانى وڵاتانى ناوچەکە وجیهان بە مەبەستى دۆزینەوەى چارەسەرییەک بۆ دۆخى شڵەژاوى ئەمنى وئابوورى وسیاسى جیهان و لە پێناو کردنەوەى گڕێکوێرەى قەیرانەکان هونەرێکى گەورەیە کە ڕەنگە سەرکردە بڵیمەتەکان توانایی کردنەوەى ئەو دەرگە داخراوانەیان هەبێت

کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن لە سەر چەند تەوەرێکى ئاسایشى وڵاتانى ئەورووپى،ئاڵنگاریەکانى رۆژهەڵاتى ناڤین ،ئینجا شەڕى ژیرى دەستکرد، کێبڕکێیی لەگەڵ چین و شەڕى ئۆکراینا و ڕووسیا و ئەگەرى شەڕى ئێران وئەمەریکا، گرنگترین ئەو بابەتانەنن سەرکردەکانى جیهان بە وردى باس و شرۆڤەى دەکرێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان،نێچیرڤان بارزانى ، بۆ ئەمساڵیش وەک پێنجەمین ساڵ بەشێوەیەکى فەرمى بانگهێشى کۆنفرانسى جیهانى ئاسایشى میونشن کراوە ، بەستنى ئەو کۆنفرانسە لەکات و ساتێکدایە ناوچەکە بەڕووداو و پێشهاتى خێرا ولەناکاودا گوزەر دەکات ، پێدەچێت گڕى بڵێسەى ئاگرەکەى لەناوچەکە بەرفراوانتر بێت ؛ لەگەڵ ئەوەى هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕى ڕووسیاوئۆکراینا بوو ، بەڵام پێدەچێت لە هەر کاتێکى نادیاردا شەڕى ئێران و ئەمەریکا دەستپێکات و ناوچەکە ڕووبەڕووى شەڕێکى گەورە ببێتەوە

لەو نێو ئەو گێژ و ململانێیانەدا ،نێچیرڤان بارزانى ، وەک نوێنەرایەتى نەتەوەی کورد و سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لەماوەى سێ رۆژى کۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى میونشدا ، چەندین دیداروگفتگۆى ستراتیژى لەگەڵ گەورە بەرپرسانى وڵاتانى جیهان و هەروەها لەگەڵ سەرۆکى وڵاتانى و سەرۆکى حکوومەکان ووەزیرانى دەرەوە و بەرگریی و چەندین گەورەبەرپرسانى جیهان هەوڵدەدەن ئاستى پەیوەندییەکانى کوردستان و جیهان بگەێنە ئاستێکى زۆر بەرزەوە ، لە هەمانکاتیشدا ئاسانکارى بۆ کوردانى رۆژئاڤا و ڕەخساندنى دیداروگفتگوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى جیهانى بە هەوڵ و تێکۆشانى سەرۆکى هەرێم لە پێناو بەدیهێنانى پاڵپشتى بۆ دۆزى کورد لە رۆژئاواى کوردستان لەلایەن کاربەدەستانى جیهانییەوە ،دەتوانین بڵێن چەندین تایبەتمەندى بەخۆیەوە دەبینێت کە بریتین :

یەکەم ،، بەهێزکردنى سەنگ و پێگەى دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان بەڕێگەى ئەم کۆنفرانسە گرنگە نێودەوڵەتییەوە، دەرکەوتنى سەرۆکى هەرێم وەک کەسایەتیی و سەرکردەیەکى کاریگەر لەنێو گۆڕەپانى سیاسى و دیپلۆماسى نێودەوڵەتى ودیداروکۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانى ناوچەکە و جیهان بەهێزتر بوونى قەوارەى کوردستانە لە ئاسایشى ناوچەکە و جیهاندا

دووەم ،، بەو پێیەى هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى دەستوور و هاوبەش وهاوپەیمانێکى سەرەکى لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان و بەردەوامى ئەو هاوپەیمانییە وایکردووە و دەرفەتێکى گرنگیشە بۆ نێچیرڤان بارزانى بۆ گەیاندنى ویست و داواکارییەکان لە ڕووى سەربازى و ئەمنییەوە بۆ هەرێمى کوردستان لەڕووى چەک و جبەخانە و تەکنۆلۆژیا و بەردەوامیدان بە پشتیوانى نێودەوڵەتى بۆ دۆزى کورد بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و ئاڵنگارییەکانى ناوچەکە، بەتایبەت هەڕەشەکانى گواستنەوەى هەزاران داعش بۆ نێو زیندانەکانى عێراق و نیگەرانى لەدۆخى نادیاریان

سێیەم ،، بەردەوامى پەیوەندیی سەبازى و ئەمنییەکان لەگەڵ وڵاتانى زڵهێزى ئەمەریکى و ئەورووپایی ، سوود وەڕگرتن لە ئەزموونى ئەو وڵاتانە لە ڕووى چەک و جبەخانەى سەبارزى و تا کۆتایی هاتن بە شەڕ و مەترسییەکانى تیرۆر لەناوچەکە وڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەو مەترسییانە بۆ ناوچەکە جیهان

چوارەم ،، ئاشکرایە، کۆنفرانسى ئاسایشى جیهانى میونیش بەتەنیا ناتوانێت ڕێرەوى کێشە وئاڵؤزییەکان بگۆرێت ،بەڵکو شێوازى بەڕێوەبردنى تەنگژەکان و قەیرانەکان وئیدارەدانى سەرکەوتووانە و هێشتنەوەى هەموو دەرگەکان و کەناڵەکان وڕاگڕتنى هاوسەنگى لەنێوان فشارەکان ، لەناوچەیەکدا جەمسەرەکان ڕووبەڕووى یەکتر وەستاونەتەوە ، دیپلۆماسى و سیاسەتێکى سەرکەوتووانە وپەسەند بووە بۆ سەرۆکى هەرێم

پێنجەم ،، کۆنفرانسى میونیش دەرفەتێکى لەبارە بۆ هەڵسەنگاندنى رەوشى ئاڵۆزى عێراق و پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى لەڕووى ئەوەى تا ئێستا هەر دوو حکوومەتى کوردستان و عێراقى فیدڕاڵى پێکنەهێنراون ، بەتایبەتى حکوومەتى بەغدا و تێبینى وسەرنجى ئەمەریکا لەسەر ئەو کەسەى دەبێتە سەرۆکوزیرانى داهاتوو ، ئەمەش پەیامێکى گرنگە لایەن سەرۆکى هەرێمەوە دەگەێنڕێتە سەرکردە ئەمەریکى وئەورووپییەکان لە پێناو چارەسەرى دۆخى چەقبەستووى پێنەهێنانى حکوومەتى داهاتووى عێراق

بەدڵنییاییەوە ، ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییە و کەسایەتییە کاریگەر و هێزە نەرمەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، وایکردووە سەرنجى زۆربەى سەرۆک و سەرکردەکانى دوونیا بۆلاى خۆیدا ڕابکێشێت و ڕاوبۆچوونەکانى بەهەند وەربگرن ؛ بەتایبەت لە رەوشێکى وەها هەستیاریی ناوچەکە و دونیادا، نێچیرڤان بارزانى ، هەموو هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى خستۆگەڕ لە پێناو پارێزگاری لەدەستکەوتەکانى گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان و ئینجا دۆز و مافەکانى گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان و بەتایبەت خۆئامادەکردن بۆ ئەو ڕووداو و پێشهاتانەى ڕووبەڕووى ناوچەکە بوونەتەوە ، هەموو گەلى کورد چاویان لەهەنگاوەکانى سەرکردایەتیی سیاسى گەلى کورد و بەتایبەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ،چونکە باش دەزانن دۆز و ئاڵاى کورد لەدەستێکى متمانەپێکراو دایە

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا

یاسین

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد

به‌ره‌و حزبی ملیۆنی

یاسین