ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

کێلگەی غازی کورمۆر بەیەکێک لە کۆنترین کێلگەی غاز دادەنرێت لە مێژووی نوێی عێراقدا، ئەم کێلگەیە لەساڵی ١٩٥٢ دۆزراوەتەوە کەدەکەویتە شارۆچکەی قادرکەرەم سەر بە قضاءجمجماله ، دریژەی ئەم کێلگەیە ٣٤کم و پانییەکەی ٤کم ، جۆرێ نەوت لەم کێلگەیە تەواو سوک و شیرین کە بەتەواوی بە کێلگەی غازی دادەنرێت،
هەریمی کوردستان بە ڕێژەی %٨٠ لە بەرهەمهێنانی کارەبا پشت بە غازی ئەم کێلگەیە دەبەستێت کە نزیکەی ٣٠٠٠ مێگاوات لەکارەبا بۆ دانیشتوان هەرێمی کوردستان دابین دەکات، کێلگەی غازی کورمۆر رۆژانە
– ٥٣٠ ملیۆن پێ سێجا لە غاز بەرهەم دەهێنرێت
– ١٠٨٠ تەن لە جۆری غازی LPG بەرهەم دەهێنرێت
– ١٦ هەزار غازی کۆندیسە دەفرۆشرا لە دەرەوەی عێراق
– بڕیار بوو لەم مانگەوە بڕی ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە غاز بدرێت بە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەم هینانی کارەبا .
کیلگەی غازی سروشتی کۆرمور بەهایەکی ئابووری یەکجار گەورە دادەنرێت ، وە بە تاکە کێلگەی غاز لە عێراق دادەنرێت کە بەم رێژەیە بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگە هەیە ، بۆیە بەردەوام بوون لە ململانێیە سیاسیە نیو خۆیەکان و نیو دەوڵەتیەکان لەسەر ئەم کیلگەیە کاریگەری گەورەیان لەسەر شێوازی کارکردن لەم کێلگەیە و داهاتووی دروست دەکات ، بەشێوەیەک ئەگەر جارەسەری کیشەکانی وەک پاراستنی ئاسایشی وزە دروست نەکرێت ئەوا ئاستی پەڕە پیدان و زیادبوونی بەرهەمهێنان دەباتە قۆناغی سڕ بوون و کاریگەری نەرێنی گەور دروست دەکات.
د.ڕێبین صمد
ماموستای زانکۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرنج و داواکاریەکانی پارتی چین بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن بکات؟

یاسین

پارتی ، بوێرى، كۆنفرانس و دیموكراسیخوازی

سەڵاح

ئایا هەرێم هەڵدوەشێتەوە؟

دڵشاد