ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەراسیمێک بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی پڕۆژەی مەزنی زارەکیی موکریان سازکرا

ڕۆژی چوارشەممە 8ـی 4ـی 2024 بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کەسایەتی حزبی، حکومی، ڕۆشنبیران، نووسەر و ئەکادمیست، ڵێکولەران و میدیاکاران، مەراسیمی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان شاکارێک لە مێژووی فەرهەنگنووسی کوردیدا” بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک لە پەیڤی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن وێڕای بەخێرهینانی میوانان، ئاماژەی بەوە کرد گەلی زیندوو بریتییە لەو گەلەی سایکولۆژیایی زمان و شانازی زمان بۆ نەوەکانیان دروست بکەن، بۆیە سوپاسی دەزگای موکریانی سەربە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک دەکەین کە چوار ساڵە لەگەڵ نووسەر و فەرهەنگنووس (سەلاح پایانییانی) هەوراز و نشێو و زەحمەتیان بینیوە تاگەیشتن بە ئەمڕۆ و بەناوی ئامادەبووان سوپاسی (سەلاح پایانیانی) کرد کە چارەگە سەدەیەکی بۆ ئەم پڕۆژە مەزنە تەرخانکرد.

پاشان لەسەر ڕونما فیچەرێک و دیکیۆمێنتاریەک سەبارەت بە گرنگی (فەرهەنگی زارەکی موکریان) نمایشکران.

کاروان عەبدوڵڵا وتاری دەزگای چاپ و بڵاوکرنەوەی موکریانی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بە قوناغەکانی بەچاپگەیاندن و کۆتایی هێنانی فرهەنگی زارەکیی موکریان کرد.

موزیک و گۆرانی بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە بوون و تیپی موزیکی (ئاڵا) بە چەند گورانییەکی کوردی مەراسیمەکەیان جوانتر کرد.

نووسەر و فەرهەنگنووس(سەلاح پایانیانی) گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا گوتی: پڕ بەدڵ سوپاس و دەست خۆشی لەوکەسانە دەکەم ئەم مەراسیمەیان سازکردووە، لەسەروی هەموویان جەنابی کاک د. سلار عوسمان،
سوپاسی ئەو دۆست و برادەرانە دەکەم کە هاوکار بوون، ئەگەر دڵسۆزی ئەوان نەبوایە نەئەو کۆڕە پێک دەهات و نە ئەو ئامادەبوانە بەهۆجە بۆ من هەلدەپشکۆتن.

لە کوتایی مەراسیمەکە سوپاس و پێزانین و چەپکە گوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشکەشی نووسەر و فەرهنگنووس(سەلاح پایانیانی) و هاوکارەکانی کرا.

جێگای ئاماژەپێدانە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موكریانی ، بە گرێبەستێک لەگەڵ نووسەری بەتوانا (سەڵاح پایانیانی،), پڕۆژەی چاپکردنی فەرهەنگی زارەکیی موکریان ـی لە ئەستۆ گرتبوو كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (١٥) به‌رگی سه‌ره‌كی و (٤) چوار به‌رگی پاشكۆ كه‌ گۆی گشتی ده‌كاته‌ زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار لاپه‌ڕه‌، توانی لەماوەی چوار ساڵ و نیودا چاپکردنەکە کۆتایی پێ بێنێ ، بەو شێوەیە ، توانرا بە هیممەتی نووسەرو دەزگای موکریانی گەورەترین فەرهەنگی زمان بکەنە میوانێکی دەوڵەمەندی کتێبخانەی کوردی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Transformers One” لە سینەکانی جیهاندا

ART