zagros news agency

داهاتی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی ترسناکی “Smile 2” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 47 ملیۆن دۆلارە.

لەو داهاتە 24 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور بەدەستهێناوە و 23 ملیۆن دۆلارەکەی دیکەی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور توانی 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا بێت.

چیرۆکی فیلمەکە تەواوکەری رووداوەکانی بەشی یەکەمن کە بە هەمان شێوەی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا پێشوازییەکەی بەرچاوی لێکرا و لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 22 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشانگەی ساڵانەی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی لاوک کرایەوە

ART

بلەیک لایڤلی لە نێوان کێشە یاساییەکان و پشووی سەری ساڵدا

ART

ئەدیب و رۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

ART