مه‌نسوور جیهانی ـ “عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی “مه‌نسوور یاقووتی” نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد جه‌ختی کرده‌وه: کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه.
“عه‌باس غه‌زالی” ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستان و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد “مه‌نسوور یاقووتی” چیرۆک‌نووس، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی نووسیوییه‌تی:
به ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه. بۆیه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و خه‌ڵکی کرماشان، خۆمان به شه‌ریکی ئه‌و خه‌مه ده‌زانین.
مامۆستا یاقووتی جگه له بواری چیرۆک، که‌سایه‌تییه‌کی نموونه بوو که هه‌میشه به زیندوویی له ناو کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌دره‌وشێته‌وه.