zagros news agency

نیوەڕۆخوانی کاندیدکراوانی ئۆسکار هەڵوەشایەوە

ساڵانە لە دوای راگەیاندنی لیستی کاندیدکراوانی خەڵاتی ئۆسکار، نیوەڕۆخوانێک بۆ کاندیدەکان سازدەکرێت، بەڵام بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلس، ئەو چالاکییە هەڵوەشایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە راگەیاندنی ناوی کاندیدکراوانی ئۆسکار بۆ ماوەی یەک هەفتە دواخراوە و بڕیاربوو لە 17 ئەم مانگە بێت، بەڵام بۆ 23 مانگ دواخرا.

بە گشتی ئاگرکەوتنەوە لە لۆس ئەنجلس زیانی زۆی بە دوای خۆیدا هێناوە و کاریگەری لەسەر هونەرمەندان و چالاکییە هونەرییەکانیش هەبووە.

بەشێکی زۆر لە چالاکییە هونەرییەکان دواخراون و پێشاندانی بەشێک لە فیلمەکانیش بۆ کاتی دیکە دواخراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “دەنگی هیند رەجەب” خەڵاتی بردەوە

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART